08:00 - 22/04/2022
وه‌زیری دارایی عێراق: به‌رده‌وام ده‌بین له ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم
وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، حكومه‌تی فیدڕاڵی
له ناردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
عه‌لی عه‌لاوی، وه‌زیری
دارایی عێراق به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بانك و سندوقی نێوده‌وڵه‌تی له
واشنتن له وتارێكدا باسی دۆخی دارایی عێراقی كرد و رایگه‌یاند، حكومه‌تی فیدڕاڵی
به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر پێدانی شایسته داراییه‌كان تا ئه‌وكاته‌ی هه‌ژماری نێوان
حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه.
عه‌لاوی راشیگه‌یاند، به
هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت داهاتی عێراق له‌شه‌ش مانگدا بیست و پێنج ملیار دۆلار
زیاد ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جوتیار
عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا
بەردەوامن و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆبوونەوەکانیان بەردەوامن.
لەبارەی داهات و خەرجییەکانی
حکومەتی هەرێمیش جوتیار عادل وتی: هەموو داتاکانمان ئامادەن و لە ماوەیەکی نزیکدا
بە بەغدای دەدەین.