10:11 - 16/04/2022
خشته‌كه ببینه.. ئه‌م هه‌فته‌یه 22 وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه مووچه وه‌رده‌گرن
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3، درێژه‌ی هه‌یه‌و بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەم هەفتەیەدا مووچەی 22 وەزارەت و دامەزراوەکان دابەش دەکرێت.
لە ھەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و ٢٥١ ھەزار و ٤٥١ مووچە خۆر ھەیە، کە ٧٥١ ھەزار و ٨٠٥ کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، هەروەها ٢٤٢ ھەزار و ٢٦٩ کەسیان خانەنشینن.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە بڕی ٨٩٥ ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە دەکاتە ١٠ تریلیۆن و ٧٤٠ ملیار دینار.
لە هەفتەی داهاتووشدا مووچەی مانگی ئاداری سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دەدرێت و پێش جەژن پرۆسەی دابەشکردنی مووچە کۆتایی پێدێت.