کوردستان

10:01 - 11/04/2022

وەزارەتی نەوتی عێراق: دەبێت نەوتی هەرێم زۆرترین قازانجی بۆ بەرژەوەندی گشتیی هەبێت‌

پەیسەر

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم کۆدەبنەوە، بەمەبەستی ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمی نوێ بۆ بەڕێوەبردنی نەوتی هەرێم کە زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندیی گشتى هەبێت.  

لەڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، " ئەمڕۆ دووشەممە یەكەم كۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی نەوت و شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ تواوتوێکردنى جێبەجێکردنی رێوشوێنەکان دوای بڕیارى دادگەى فیدراڵیی عێراق لەبارەى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان."  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئامانج لە گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم بۆ ڕێککەوتنە لەسەر میکانیزم و پێوەرى نوێ بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت لە هەرێمى کوردستان لە پێناو هێنانەکایەى زۆرترین سوود و داهاتى دارایی بۆ خزمەتکردنى بەرژەوەندیی گشتى کە رۆڵى لە بەهێزکردن و پاڵپشتى ئابوورى نيشتمانى و پیشەسازیى نەوت هەبێت." 

وەزارەتى نەوتى عێراق دەڵێت، "وەزارەتی نەوت لیژنەی تایبەتی داناوە بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێگایەك بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سەرجەم دۆسیەكانی تایبەت بە نەوتی هەرێم و لەماوەی ڕابردووشدا چەندین کۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام دراوە."