کوردستان

11:02 - 09/04/2022

كەشناسی: ئەمڕۆ هەورە تریشقەو نمەباران دەبارێت‌

پەیسەر

فەرمانگەی كەشناسی هەرێم ئاشكرایكرد كە ئەمڕۆ كاریگەری خۆڵبارین نامێنێ و نمەباران دەبارێت.

 كەمێك بەر لە ئێستا لە راپۆرتێكدا كەشناسی بڵاویكردەوە كە ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ شوێن هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە.

راپۆرتەكە باسی لەوەشكردووە كە هەر ئەمڕۆ لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری تۆز و خۆڵەکە نامینێت.