کوردستان

12:02 - 08/04/2022

دوو رۆژ پشووی فه‌رمی بۆ فه‌رمانبه‌رو مامۆستایان‌

پەیسەر

له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو و هه‌فته‌ی دوای ئه‌ویش، دوو رۆژ ده‌بێته‌ پشوو.

سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 9ی نیسان، له‌ساڵیادی روخانی رژێمی سه‌دام دا پشووی فه‌رمیه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقدا.

هه‌روه‌ها رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو كه‌ ده‌كاته‌ 20ی نیسان، پشووی فه‌رمیه‌ له‌ته‌واوی فه‌رمانگه‌و خوێندنگاكان، به‌ هۆی جه‌ژنی چوارشه‌ممه‌ی سوری ئێزدیه‌كانه‌وه‌، كه‌ به‌بڕیاری په‌رله‌مانی كوردستان، سێیه‌م چوارشه‌ممه‌ی هه‌موو مانگێكی چوار ئه‌و بۆنه‌یه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌.

جەژنی "سەری ساڵ" یاخود "چوارشەممەی سور"ی ئێزیدییەكان یەكێكە لە جەژن‌ و بۆنە هەرە كۆنەكانی شوێنكەوتوانی ئايینی ئێزیدی، كە هەموو ساڵێك لە سێیه‌م هه‌فته‌ی مانگی نیسان یاددەكرێتەوە، شوێنكەوتوانی ئەو ئایینە بە یەكێك لە بۆنە پیرۆزەكانی دادەنێن ‌و لەسەرتاسەری جیهاندا پابەند دەبن بە دابونەریت ‌و بنەماكانییەوە.