05:55 - 04/04/2022
هێزێكی ئه‌منی له سلێمانی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵی پزیشكێك
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ هێزێكی ئه‌منی، چوونه سه‌ر
ماڵی د. فەوزی زەنگەنە، پزیشكی ددان له سلێمانی.
د.فه‌وزی زه‌نگه‌نه،
رایگه‌یاند: له عیاده‌كه‌ی بووه كاتێك هه‌واڵیان پێداوه كه هێزێكی ئه‌منی
چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و هه‌موو ده‌رگاكانیان شكاندووه و ماڵه‌كه‌یان
وێرانكردووه.
وتیشی: په‌یوه‌ندیم به
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشه‌وه كردوه و ئه‌و وتی داوای لێبوردن ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر
ئێمه حسابی بكه و هه‌ڵه‌یه‌ك بووه، قه‌ره‌بووت ده‌كه‌ینه‌وه.
د.فه‌وزی زه‌نگه‌نه، به
ته‌نیا له ماڵه‌كه‌دا ده‌ژی و ده‌ڵێت هیچ كێشه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ كه‌س نیه و تێناگه‌م
بۆ وایانكردووه، باندێك هاتووه ماڵه‌كه‌یان وێرانكردووه.
د.فه‌وزی زه‌نگه‌نه، له
دایكبووی ساڵی 1954ه و ده‌ڵێت 43 ساڵه له‌و خانوه‌دا ده‌ژی.