11:44 - 03/04/2022
پێنج نەخۆشخانەى سلێمانى مەترسییان لەسەرە
ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رمانه‌وه له به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌گه‌ری راگرتنی ده‌وام و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌و به‌شانه ده‌كرێت.
سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی نیسانی 2022، بەهۆکاری گرفتی نەبوونی دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان بەشێک لەناوەندە تەندروستییەکانی سەر بە بەڕێوه‌بەرایەتی گشتی تەندروستی سێمانی هەریەک لە نەخۆشخانەکانی (هیوا، منداڵبوون، د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، پسپۆڕییەکانی دڵ و بانکی خوێن) بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كێشه‌ی نه‌بونی ده‌رمان له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی دروستبوه و پێشتریش چه‌ند جارێك به‌رپرسانی ته‌ندروستی هۆشداریان داب‌و، به‌ڵام وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی ده‌رمان بۆ كۆمپانیاكانی ده‌رمان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه كۆمپانیاكان هاورده‌كردنی ده‌رمانیان راگرتوه.