01:34 - 29/03/2022
گوڵستان سه‌عید: داوامانكردووه هه‌رێم بكرێت به چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن
سازدانی: پەیسەر
سه‌باره‌ت به مشتومڕو پێویستی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و دیدوبۆچونی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و روه‌وه، "په‌یسه‌ر" ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ گوڵستان سه‌عید سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه سازكردووه.
پەیسەر: ئەمڕۆ پڕۆژە پێشنیارێکی ژمارەیەکی زۆر پەرلەمانتار بڵاوبۆوە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن، وا وێنا کرا کە ئێوە وەک فراکسیۆنی گۆڕان ئیمزاتان نەکردووە؟ بۆچی؟
گوڵستان سه‌عید: ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان تاکە فراکسیۆن بوین لە پەرلەمان ساڵێک لەمەوبەر واتە لە ٣١/٣/٢٠٢١ به‌فه‌رمی ده‌قی پێشنیازێکمان پێشکەش کردوە بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کە هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکرێت، چونکە پێمان وابوە یاسا کۆنەکە کەم و کوڕی زۆری هەیە، لە ڕوی سیستم و شێواز و تۆماری دەنگدەرانەوە، بۆیە پێشوازی لەهەر پێشنیازێکی تریش دەکەین کە فراکسیۆنەکانی پەرلەمان پيشکەشی بکەن.
پەیسەر: ئێوە بەپێی ئەو پرۆژەیەی پێشکەشتان کردووە، خاڵە گرنگەکانی چین؟
گوڵستان سه‌عید: خاڵە گرنگەکانی پێشنیازی هەموارەکەی یاسای هەڵبژاردن کە فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمان پێشکەشی کردوە بریتییە لە رێکخستنی جوگرافیای بازنەکانی هەڵبژاردن، كه هەرێمی کوردستان بکرێت بە چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه. هه‌روه‌ها تۆمارێکی بایۆمیتری پاک و متمانە پێکراو هەبێت کە تەزویر و ساختەکاری نەهێڵێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا بۆ ئەوە پێشنیازەکەمان پێشکەش کرد تالە وادەی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و هیچ بۆشاییەکی یاسایی نەبێتە ڕێگر بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن. هه‌روه‌ها سیستمی هەڵبژاردن بە سیستمی سویدی رێک بخرێت. ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له پێشنیاره هه‌مواره‌كه‌مان باسمان له‌وه‌كردووه مافی پێکهاتەکان لە کۆی بازنەکانی هەڵبژاردن پارێزراو بێت، نه‌ك ته‌نها له‌هه‌ولێرو دهۆك.
پەیسەر: باست لەوەکرد کە سەرۆکایەتی پەرلەمان نەیخستۆتە بەرنامەی کارەوە، بۆچی؟ ئایا لەماوەی ئەوساڵەدا بەدواداچون و گلەیتان نەکردووە؟
گوڵستان سه‌عید: ئێمە سەرۆکایەتی پەرلەمان بە کەمتەرخەم دەزانین کە پێشنیازەکەی ئێمەی نەخستە بەرنامەی کاری پەرلەمان لە ساڵی ڕابردودا و ئەم نیگەرانیەمان لە کۆبونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان بە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ڕاگەیاندوە چونکە گەر ئەو پێشنیازە خوێندنەوەی یەکەم و دوەمی بۆ بکرایە زۆر یارمەتیدەر دەبو لەوەی چارەسەری ئەو ڕەوشەی دەکرد کە هەڵبژاردن دوانەکەوتایە و لە کاتی یاسایی خۆیدا خولی شەشەمی پەرلەمان هەڵبژاردنی بۆ بکرایە.
پەیسەر: ویستێک هەیە لای دوو هێزەکەی دەسەڵات، بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، ئێوە چەند بە گرنگی دەزانن هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بەرێوەبچێت؟
گوڵستان سه‌عید: زۆر بەلامانەوە گرنگە یاسا سەروەر بێت دەزگاکانی هەرێمی کوردستان بە یاسا ڕێکبخرێ و کارەکان بە یاسا بڕوات بەڕێوە و هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، بۆیە بە گرنگمان زانیوە بۆ ئەم مەبەستە ساڵێک بەر لە ئێستا پێشنیازێک بۆ کەموکوڕیەکانی یاسا کۆنەکە پيشکەش بکەین کە ببێتە ئامرازێک خزمەت بە پرۆسەی هەڵبژاردن بکات و زامنی پاک و بێگەردی پرۆسەکە بکات کە لە جێی متمانەی خەڵکی کوردستان دا بێت.
لەگەڵ ئەوەی پشتیوانی و پێشوازی لەهەر پێشنیازێکی تر دەکەین کە ناوەرۆکی لە دەقی ئەم پێشنیازەی ئێمەوە نزیک بێت و جەخت دەکەینەوە پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کات دا دانیشتنی پەرلەمانی بۆ ئەنجام بدات و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت