05:15 - 19/03/2022
نیساب ته‌واو نابێت و پارتی و یه‌كێتیش رێكناكه‌ون
بۆ
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار تائێستا رێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه‌كاندا نه‌كراوه
وابڕوات نیسابی دانیشتنی ٢٦ی مانگ ته‌واو نابێت.
كاروان
یاروه‌یس، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی به "په‌یسه‌ر"ی راگه‌یاند: له دوای
بریاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی نیساب پێویستی به دوو له‌سه‌ر سێیه، واته لانی كه‌م
ده‌بێت ٢٢٠ په‌رله‌مانتار ئاماده‌بن، به‌ڵام هه‌تاوه‌كو رێككه‌وتن نه‌كرێت هیچ كام
له دوو به‌ره‌كه ناتوانن نیساب ته‌واو بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر
بۆ ٢٦ی مانگ لایه‌نه‌كان نه‌گه‌نه رێككه‌وتن نیساب ته‌واو نابێت، به‌ڵام واده‌ی
دانیشتنه‌كه‌ی هه‌ر وه‌كو خۆی ده‌بێت.
له‌باره‌ى ده‌نگۆی رێككه‌وتن
له‌سه‌ر كاندیدێكی هاوبه‌ش، كاروان یاروه‌یس وتی: هه‌تاوه‌كو ئێستا هیچ موباده‌ره‌یه‌كی
وا نیه كه ئومێدی وای له‌سه‌ر هه‌ڵچنین بۆ رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر
كاندیدێكی هاوبه‌ش.
وتیشی: هه‌تاوه‌كو ئێستا دۆخه‌كه
وایه ئێمه به كاك به‌رهه‌م و پارتیش به رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ده‌چنه ناو پرۆسه‌كه‌وه،
به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆش دانه‌خراوه، ده‌توانن له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه رێكبكه‌ون.
په‌رله‌مانی عیراق، رۆژی 26ی ئاداری بۆ هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك كۆمار دیاریكردووه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كێتی
و هاوپه‌یمانی سه‌در و پارتی و سوننه‌كان، به‌بێ یه‌كتر ناتوانن نیسابی دانیشتنه‌كه
ته‌واو بكه‌ن، تائێستاش رێككه‌وتن نه‌كراوه.