کوردستان

03:20 - 15/01/2019

یه‌كێتی ده‌ستبه‌رداری مه‌رجێكی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ بوو‌

پەیسەر

یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ستبه‌رداری مه‌رجێكی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی بوو.
یه‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌رپرێس، دوای  ئه‌وه‌ی له‌ سێ كۆبوونه‌وهی رابردوودا‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ یه‌ك پاكێج گفتوگۆ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داد و پرسی پارێزگاری كه‌ركوك و پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی گفتوگۆ بكات، له‌ ئێستادا له‌و داوایه‌ی كشانه‌وه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری بوه‌. 
بەپێی زانیارییه‌كان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەكۆبونەوەكەی رۆژی دووشەممە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رەزامەندی پیشانداوە پرسی پارێزگاری كەركوك و وەزیری داد لەگەڵ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم تێكەڵ نەكات.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، لەبەرامبەر وازهێنانی له‌و داوایه‌ی یەكێتی داوایكردووە پرسی سەرۆكی هەرێمیش بخرێتە دوای پێكهێنانی كابینەی حكومەت و پارتیش لەبەرامبەر ئەو داواكاریە نەرمی نواندووە.
یه‌كێك له‌ كێشه‌كانی دواكه‌وتنی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ و دواكه‌وتنی گفتوگۆكان، ئه‌و داوایه‌ی یه‌كێتی بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دوو شه‌ممه‌ یه‌كێتی  و پارتی بڕیاری پێكهێنانی چه‌ند لیژنه‌یه‌كیان داوه‌، كه‌ ئه‌و لیژنانه‌ قسه‌ له‌سه‌ر پۆست  و پشكه‌كانی پارتی و یه‌كێتی له‌ كابینه‌ی نوێ ده‌كات.