05:15 - 14/03/2022
ههرێم داوایكرد لیژنهیهكی نێودهوڵهتی لێكۆڵینهوه له هێرشهكهی سهر ماڵی شێخ باز بكات
مستهفا
كازمی سهرۆك وهزیرانی عێق به یاوهری مهسرور بارزانی سهردانی ماڵهكهی شێخ
بازی كرد كه ئێران مووشهكبارانی كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئاداری 2022، مهسرور
بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی و شاندی یاوەری، سەردانی شوێنی هێرشە موشەکییەکەی
هەولێری كرد.
مهسرور بارزانی
رایگهیاند: لە وتەیەکدا سوپاسی سەرۆک وەزیرانی
فیدراڵمان کرد بۆ هاتنی بۆ هەولێر و سەردانی شوێنی هێرشەکە. زۆرمان پێخۆش بوو کە
ئەم شوێنە ببینیت کە شوێنێکی مەدەنییە و موڵکی هاوڵاتییەکی ئەم وڵاتەیە و بووەتە
ئامانجی ململانێیەکی نێودەوڵەتی کە نە عێراق و نە هەرێمی کوردستان بەشێک نین لەو
ململانێیە نێودەوڵەتییە.
مهسرور بارزانی دهڵێت داوامان
کردووە لیژنەیەکی نێودەوڵەتی دروست بکرێت، تا بێن ئەم شوێنە ببینن و ڕاستییەکان
بزانن، بۆ ئەوەی بۆ هەموو دنیا و خەڵکی عێراق و ئێران و هەموو کۆمەڵگەی
نێودەوڵەتیش ئاشکرا ببێت، کە ئەمە شوێنێکی مەدەنییە و بە هیچ شێوەیەک، ئەو تۆمەت و
بوختانانەی دەدرێتە پاڵ هەرێمی کوردستان کە گوایە شوێنێکی عەسکەری بووە و بۆ
وڵاتێکی تر بەکار هاتووە هیچ بنەمایەکی نییە.
سهرۆكی حكومهت دهشڵێت: ئێمە
بەهیچ شێوەیەک بەشێك نین لەو ململانێیە کە بەداخەوە ئێمەیان تێوەگلاندووە، هەر
بۆیە پێکهێنانی لیژنە بۆ ئەم مەبەستە، زۆر زۆر گرنگە بۆ ئەوەی ڕاستییەکان بۆ خەڵک
و بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاشکرا بکرێن.
لهبهرامبهردا، مستهفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هاتنی ئەو بۆ هەولێر،
پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە کە بەغدا هەموو کات پشتیوانی هەولێرە، هەروەک چۆن هەولێر
پشتیوانی بەغدایە.
وتیشی داوامان لە وڵاتی ئێرانی
دراوسێمان کردووە کە بەڵگەکانی سەبارەت بەهۆکاری ئەم هێرشە پێشکەش بکات و هیوادارم
ئەو بەڵگانە لەسەر بنەمای گومان نەبێت. بۆیە لیژنەیەکمان بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری
ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی بە هەماهەنگی شاندێکی سەربازی و تەکنیکی پێکهێناوە، بۆ
دەرخستنی ڕاستییەکان.
هاوكات شێخ باز كەریم، بە میدیای سەرۆكی
حكومەتی راگەیاند: ئەو خانووەی كرایە ئامانج ماڵ و خێزانەكەمی تێدا دەژین و هەموو
چوار دەوریشمان دراوسێ و كەسانی سڤیلن، ماڵەكەم مێژوو و ئەرشیف و یادگاری خێزانەكەمی
تێدایە و ئێستاش هەمووان دەیبینن و دەزانن كە بە هیچ جۆرێك پەیوەندی بە هیچ شوێنێكەوە
نەبووە.
وتیشی "بەداخەوە پێنج بۆ شەش
موشەك ئاڕاستەی ماڵمان كرا، بەڵام لە ئێستادا داوا لە باڵیۆزخانەی هەموو وڵاتانی ئیسلامی
و نێودەوڵەتی و باڵیۆزخانەی ئێران دەكەم كە بۆ خۆیان بێن و ببینن و دەریبخەن كە هۆكاری
ئەو هێرشە چی بوو".