کوردستان

02:49 - 15/01/2019

داوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ به‌رپرسانی كورد‌

پەیسەر

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێكی وڵاتەكەی دەگەیەنێتە بەرپرسانی كورد و پەیسەرپرێسیش ناوەرۆكەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی داوایكردووە هەرێمی كوردستان پابەندی سزاكانی ئەمریكا دژی وڵاتەكەی نەبێت و كارئاسانیش بۆ جێگیركردنی سوپای ئەمریكا لەناو هەرێم و ناوچە دبڕێندراوەكان نەكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، وەزیری دەرەوەی ئێران راشیگەیاندووە، ئەگەر هەرێم ناتوانێت هاوكاری تاران بێت ئەوە باشترە بێلایەنی لەكێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن هەڵبژێرێت.
هەروەها زەریف هانی هەرێمی كوردستانی داوە خۆی لە بەغداد نزیك بكاتەوە و هەوڵی چارەسەری كێشەكانی بەپێی دەستوری عێراق بدات
رۆژی سێشەممە محەمەدجەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێك گەیشتە هەرێمی كوردستان لەهەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی كۆبۆوە و دواتریش لەپیرمام لەگەڵ مەسعود بارزانی كۆبۆوە بڕیاریشە دوای نیوەرۆی ئەمرۆ بێتە سلێمانی و لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی هەمان داواكاری دەخاتەروو.