03:46 - 08/03/2022
رێواز فایه‌ق: له سویدیش ژنێك بكوژرێت ده‌ڵێن ره‌نگه كورد كوشت بێتی
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه
٨ی مارسی ٢٠٢٠، به ئاماده‌بوونی ڕێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی
ڕۆژی٨ى مارس، ڕۆژی جیهانیى ژنان، ڕێوڕه‌سمێكی شایسته بۆ فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌نده
خانمه‌كانی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێواز فایەق، به‌و
بۆنه‌یه‌وه وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا وێڕای پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ژنانی
كوردستان و عێراق و جیهان، هیوای خواست كه ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی جیاواز بێت له ڕۆژه‌كانی
تر‌ى ساڵ و ڕاشیگه‌یاند: "٨ى مارس به هه‌موو وتار و بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانییه‌وه
بۆ خۆتان، به‌س ڕۆژه‌كانی تری ساڵ بده‌نه‌وه به ژنه‌كانی وڵاته‌كه‌م و هه‌رێمه‌كه‌مان،
بمانده‌نه‌وه به‌بێ هه‌ره‌شه، به‌بێ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانمان، له‌سه‌ر كه‌رامه‌تمان،
له‌سه‌ر كارمان، له‌سه‌ر هه‌ڵوێستمان".
هه‌روه‌ها باسی
له حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ژنان كرد و ڕایگه‌یاند: "زۆر باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌مه
دیارده‌یه‌كی جیهانییه و ژنكوشتن هه‌یه و له ناوچه‌كه هه‌یه" و نیگه‌رانیی
خۆیشی ده‌ربڕی به‌وه‌ى كه ژنكوشتن بۆتە سیمای كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و وتی: بەداخەوە لەسویدیش ژنێك بكوژرێ ئەڵێن
وەڵا رەنگە كورد كوشتبێتی.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان
ئاماژه‌ی به‌و هه‌نگاوانه كرد كه له هه‌رێمی كوردستان نراون بۆ به‌ره‌وپێشبردنی
دۆزی ژنان و ڕایگه‌یاند: "له هه‌رێمی كوردستان زۆر هه‌نگاوی باش نراون جیاواز
له‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه هه‌یه، ئێمه یاسای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى توندوتیژیمان
هه‌یه، كۆتامان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی باش له ژنان له په‌رله‌مان و له
ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵبژێردراوه‌كان بوونیان هه‌بێت، كه ڕێژه‌ی له ٣٠% یه، ته‌نانه‌ت
له عێراقیش باشتره، ئێمه ده‌یان ڕێكخراومان هه‌یه كه ئازایانه‌و ئازادانه ئیش
بۆ دۆزی ژنان ده‌كه‌ن، ئێمه یاسای باشمان له‌م په‌رله‌مانه ده‌ركردووه، كه په‌یوه‌ندیی
به بابه‌تی ژنانه‌وه هه‌یه.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: "ئومێد ئه‌كه‌م، كۆتایی بهێنرێت به
تاوانه‌كانی كوشتنى ژن، كوشتنی جه‌سته‌یی بێ، كوشتنی ڕۆحی بێ، په‌لاماردانی بێ له‌سه‌ر
جاده، گێچه‌ڵپبَكردنی بێت له شوێنی كار، پشتیوانی نه‌كردنی بێ، به كه‌م سه‌یركردنی
بێ، به كه‌م سه‌یركردنی تواناكانی بێ، هه‌ر یه‌كێك له‌وانه، ئومێد ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ
ئه‌وه‌ى ده‌گووتری، ئه‌وه‌ى له‌و بۆنه‌یه‌دا ئه‌گووترێ، نوخبه‌ی سیاسی ده‌یڵێ، به‌رپرس
و كه‌سانی یه‌كه‌م و ئه‌وانه‌ى تری دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان ئه‌یڵێن، باشتر
بتوانین ته‌وزیفی بكه‌ین له خزمه‌تی دۆزى ڕه‌وای ژن، چونكه بابه‌تی ژن وه‌ك وتم بابه‌تێكی
كۆمه‌ڵایه‌تییه، چه‌ند په‌یوه‌سته به دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان، ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌سته
به خێزان، به كۆمه‌ڵگه، به تاك".