10:18 - 15/01/2019
كارنامەی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی له سلێمانی
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە، پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سەردانی ماڵی تاڵەبانی دەكات و كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیار هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، نێچیرڤان بارزانی و وه‌فده‌كه‌ی پارتی له سلێمانی سەردانی دەباشان دەكات و دوای پرسینی هەواڵی تەندروستی هێرۆئیبراهیم ئەحمەد سەردانی مەزاری تاڵەبانی دەكات.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، پێشتر نێچیرڤان بارزانی پەیوەندی بەمەلابەختیارەوە كردبوو پێی رایگەیاند بووە كە دەیەوێت سەردانی بكات، بەڵام به‌هۆی ناڕازیبوونی به‌شێك له به‌رپرسانی یه‌كێتی له‌و سه‌ردانه كۆبوونه‌وه و سه‌ردانه‌كه‌ی ماڵی مه‌لا به‌ختیاری هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات، ئه‌م سه‌ردانه‌ش دوای كۆوبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی دێت كه رۆژی دوو شه‌ممه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.