09:53 - 19/01/2022
بۆری نه‌وتی كوردستان له توركیا ته‌قییه‌وه
بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان له له شارۆچكه‌ی پازارجک سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌شی توركیا به‌هۆكارێكی نادیار ته‌قییه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای بۆرییه‌كان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت (بۆتاش)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه ده‌ورووبه‌ری كاتژمێر ١٩:٣٠ له ٥١١هه‌مین كیلۆمه‌تری بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی عێراق-توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به هۆكارێك كه تا ئێستا نه‌زانراوه روویداوه و به‌هۆیه‌وه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:"تیمه‌كانی بۆتاش ده‌ستبه‌جێ رۆیشتنی نه‌وتیان وه‌ستاندووه و له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی ئاسایشی ته‌كنیكیدا، نزیكترین قفڵه‌كان له ناوچه‌ی رووداوه‌كه گیراونه‌ته‌وه. هه‌وڵه‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر ئاگر كوژێنه‌وه و تیمه‌كانی باری له‌ناكاوی بۆتاشه‌وه به‌رده‌وامه".
بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان نەوت لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە نەوتی کەرکوکیش دەگوازێتەوە.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه له بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت باشووری خۆرهەڵاتی تورکیا، رێگای نێوان هەردوو پارێزگای مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه و ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران و رێگای هاتوچۆی نێوان مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕووی هاتوچۆدا داخرا.
عومه‌ر فاروق جۆشكون پارێزگاری مه‌ڕه‌ش، له‌باره‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه و مه‌ترسییه‌كانی رایگه‌یاند: "له ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون نییه و سوپاس بۆ خودا زیانی گیانی نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.