10:42 - 15/01/2022
لێكەوتەكانی رێككەوتنی پارتی و سەدر و سوننەكان
هه‌ڵه ستراتیژیه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كورد:
هه‌ڵه ستراتیژیه‌كانی كورد له بیست ساڵی رابردوو زۆرن، به‌ڵام سیانیان له‌هه‌مویان گه‌وره‌تر وزهقترن:
1- ده‌رهێنانی عێراق له‌به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی سیاده‌ی ته‌واوی عێڕاق.
ه- ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێك بێ ره‌خساندنی هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی وهه‌رێمی ونێوده‌وڵه‌تی وله‌ده‌ستدانی زیاتر له‌نیوه‌ی خاكی كوردستان.
3- راگه‌یاندنی ئابوری سه‌ربه‌خۆ به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی گه‌نده‌ڵی رێكخراو ودزینی ماڵی هاوڵاتیان.
ئه‌م هه‌ڵانه‌ش دوو پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی له‌پشت بوو؛ یه‌كه‌میان خۆویستیهكی بێڕاده‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد، دوه‌میشیان نه‌شاره‌زاییه‌كی بێ سنور له هاوكێشه وئاڵۆزیهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وپرسی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی.
ئێستاش هه‌ڵه‌یه‌كی تری سیاسی له قۆناغی دروستبونه، ئه‌ویش هاوپه‌یمانی سه‌در وپارتی و سونه‌كان و لێكهته خراپهكانیهتی له‌سه‌ر داهاتووی هه‌رێمی كوردستان.
ستراتیژیه‌تی موقته‌دا سه‌در بۆ داهاتووی عێراق:
یه‌كه‌م: سه‌در پێیوایه ده‌بێ عێراق بگه‌ڕێندرێته‌وه قوڵاییه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی و نزیكبێته‌وه له جیهانی عه‌ره‌بی، هه‌ر بۆیه سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سعودیه و میسر و ئیمارات و ئوردنی كردوه و په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌هێزكردوه.
دووه‌م: سه‌در پێیوایه ده‌بێ عێراق ببێته‌وه ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی و دووركه‌وێته‌وه له پێناسی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و به‌شبه‌شێنه‌ی ناوچه‌یی. بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین جار داوای كردوه هه‌موو سنوره‌كانی عێراق له باشوه‌ره‌وه تا باكور له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ته‌نها سوپای عێراقی و هێزی پاراستنی سنور بێت.
سێیه‌م: له‌و كاته‌ی سه‌در خاوه‌نی میلیشیای سه‌رایای سه‌لامه (مه‌زه‌نده ده‌كرێن به سی هه‌زار چه‌كدار)، داوا ده‌كات گشت میلیشیا شیعه‌كان و كوردیه‌كان –مه‌به‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌یه- ههڵبهوەشێنهوه و هه‌مووی بكه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تی ناوه‌ندی له سوپای عێڕاقی و ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
چواره‌م: موقته‌دا سه‌در زۆر سه‌رسامه به نمونه‌ی حوكمڕانی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌چوونه به‌ره‌و كوده‌تا وبه‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ستی یه‌ك كه‌س و به‌كارهێنانی هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌كو په‌یژه‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌كانی و پاشان فڕێدانیان. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌شدا داوای (حكومه‌تی زۆرینه) ده‌كات.
زۆر روونه ئه‌و ته‌وه‌رانه گوزارش له گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق ده‌كات بۆ پێش ساڵانی 2003؛ بۆیه هه‌ریه‌كه له جیهانی عه‌ره‌بی و توركیاش به‌پله‌ی یه‌ك پشتیوان و پاڵنهریشن بۆ ئه‌م ئه‌جێندایانه‌ی سه‌در. له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌م ره‌وته دژ به ئێرانیش نیه؛ چونكه سیسته‌می زۆرایه‌تی كه سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، پارسه‌نگ به‌لای شیعه‌دا ده‌بات له پێكهاته‌كانی عێراق ( 52% شیعه، 22% سونه، 20% كورد و 6% پێكهاته‌كانی تر).
هه‌روه‌ها سونه‌ش به‌حوكمی پاڵپشتی ده‌وڵه‌ته‌كانی كه‌نداو وهاوبهشبوونی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ شیعه‌كان، زه‌ره‌رمه‌ند نابن له‌م سیسته‌مه زۆرینه‌ی سه‌در. ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه كورده؛ چونكه ده‌بێته هۆی:
1- نه‌مانی ته‌وافوق له‌عێڕاق.
2- گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ركه‌زیه‌ت بۆ عێراق و لاوازبونی فیدراڵیه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
3- گه‌ڕانه‌وه بۆ فهلسەفهی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ربی یان ته‌وفیق و هاوتهریببونی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب.
دۆخی ئێستای هه‌رێم و چاره‌نوسی كورد:
له‌قۆناغی ئێستادا، چەند پێشهاتێكی نوێ رووی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردوه، بەتایبەتی لەدەوروبەری كوردستان به‌ڕێوه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردوە خوێندنەوەیەكی نوێ بۆ پێگەو داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بخەملێ، له‌وانه‌ش:
1- هاتنی ئیداره‌ی بایدن له‌دوای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خراپی ترامپ.
2- لاوازبونی ململانێی نێوان ئیران و ئەمریكا و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه.
3- جوڵاندنی چوار دۆسیەی هه‌ستیار له‌لایه‌ن توركیاوه: (میساقی میللی، سیڤەر، لۆزان، ویلایەتی موسل). هه‌روه‌ها دەستتیوەردانەكانی توركیا لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست وكوردستان، به‌تایبه‌تریش جوڵاندنی دۆسیه‌ی لۆزان بۆ ساڵی 2023.
4- خۆپیشاندان دژی حزبە كلاسیكیەكانی عێراق وكوردستان و بڕیاڕی دەركردنی هیزەكانی ئەمریكا.
5- سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ره‌وت و ته‌یاری عروبی له‌ناو پێكهاته‌ی شیعه جگه له سونه‌كانیش.
6- له‌ناوخۆی كوردستانیش به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵی وداڕزانی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزسیۆنیش. گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ده‌نگی (پ د ك) 17% خه‌ڵكی كوردستانی ماوه ویه‌كیتیش له 8% وئه‌وانیتریش له‌خوارووی ئه‌وانن.
7- هه‌روه‌ها به‌رده‌وام بوونی ناڕه‌زایی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی نالۆژیكی ده‌سه‌ڵاتی كوردی.
ئه‌و پێشهاتانه هه‌مووی نه‌رێنی و سه‌لبی نیه، هه‌ندێكی كاریگه‌ری باشی هه‌یه، وه‌ك ئیداره‌ی ئیستای ئه‌مریكا تاڕاده‌یه‌كی باش له قازانجی كورده وتا راده‌یه‌كیش له‌گه‌ل توركیا دۆست نیه.
هه‌ندێك پێشهاتیش هه‌یه زۆر مه‌ترسیداره، به‌تایبه‌تی به‌دكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆی. بۆیه هه‌ر هه‌نگاوێكی كوردی ده‌بێت زۆر وورد و دیراسه‌كراو بێت، پێویست بوو سه‌ركردایه‌تی كورد لێكۆڵینه‌وه‌ی بكردبا له‌سه‌ر ئه‌و فاكته‌ر و هۆكارانه‌ی بونه هۆی به‌هێزكردنی پێگه‌ی هه‌رێم تا گه‌یاندیه ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و كیانی یاسایی و سیاسی، تا راده‌ی هه‌رێم گه‌یشته ئاستێك كه لهكۆڕبهند و كۆبونه‌وه جیهانیه‌كان ناوی به‌غداو هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه ده‌هات.
گرنگترین گۆڕانكاری دوای روخانی رژێمی به‌عس هاته كایه‌وه، بریتی بوو له‌به‌رپابوونی سیسته‌می ته‌وافوقی، بنه‌چه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌ش له‌وه هاتوه كه پێكهاته‌ی عێراق له دوو ڕه‌گه‌زی (كوردی و عه‌ره‌بی)یه‌وه وه‌رچه‌رخا بۆ سێ پێكهاته‌ی (شیعه‌و سونه‌و كورد).
له‌یه‌كه‌مدا بووه هۆی مه‌ركه‌زیه‌تێكی عه‌ره‌بی زاڵ به‌سه‌ر كورد و ئه‌نفال و كیمیاوی و ته‌عریب و وێرانبونی كوردستانی لێكهوتهوه، له‌دووه‌میشدا فیدراڵی و ده‌ستورێكی زۆر له‌قازانجی كورد به‌هاوبه‌شی له حوكم و ماده‌ی 140 و وزۆر پرسی باشتری لێكهوتهوه.
ئێستا ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی (پ د ك) و سه‌در و سونه‌كان رێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌یه، بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌وافوق و جێگرتنه‌وه‌ی به "حكومه‌تی زۆرینه" و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ باری یه‌كه‌می پێش روخانی رژێمی سه‌ددام.
له بنهڕەتدا سیسته‌می ته‌وافوق زۆر قووڵتر‌و فراوانتره له سیسته‌می فیدراڵی، یان ووردتر پێویسته بگوترێ: سیسته‌می ته‌وافوقی نه‌مێنێ، فیدڕاڵیهتهكهش به‌ره‌و حوكمهزاتیه كۆنه‌كه وه‌رده‌چه‌رخێ.
سروشتی رێكه‌وتنه‌كانی كورد:
پێشتریش (پ. د. ك) رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تری عیراقی ئه‌نجامداوه و شكستی هێناوه، هه‌ر له‌ده‌رئه‌نجامی رێكه‌وتنی پارتی له‌گه‌ڵ مالیكی له 8/8/2010، مالیكی بوو به‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دواتر رێكه‌وتنه‌كه‌یان گه‌یشته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و بارزانی رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر مالیكی بۆ خولێكی تر ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وا ده‌وڵه‌تی كوردی راده‌گه‌یه‌نێ".
ئێستاش ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته‌ی بارزانی و سه‌در و سونه‌كان چاوه‌ڕوان ناكرێت درێژه بكێشێ؛ به‌تایبه‌ت رێكه‌وتنێكی نوسراو نیه به‌ڵكو زاره‌كیه، هه‌روه‌ها ئه‌و رێكه‌وتنه ته‌نها له‌سه‌ر پۆسته و بۆ پۆسته نه‌ك ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژی گه‌وره‌ی له‌پشته‌وه بێت وه‌ك ئایندهی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و ماده‌ی 140 و ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی هێزی پێشمه‌رگه وهتد...
ره‌نگه له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریش درزی تێبكه‌وێ. كورد به‌و په‌رته‌وازیه وپارتیش به‌و ئامانجه حزبی وبچوكانه وسهدریش به‌و ستراتیژیانه‌ی كه له سه‌روو باسكران، پانتایی هاوبه‌شی كه‌میان له نێوانه؛ بۆیه واچاوه‌ڕوان ناكرێ ئه‌م رێكه‌وتنه زۆر درێژه بكێشێ. به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كورد زه‌ره‌ر وزیانێكی زۆری تر به‌هه‌رێم ده‌كه‌وێت وپاشان سه‌ركردایه‌تی كورد به‌گشتی وپارتی به‌تایبه‌ت د‌رك به‌مه‌ترسیه گه‌وره‌كانی ئه‌م جۆره رێكه‌وتنانه ده‌كه‌ن.
گرنگترین مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م رێكه‌وتنه بۆ داهاتووی هه‌رێم:
یه‌كه‌م: بچوكبونه‌وه‌ی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و ستراتیژیه‌كانی كورد بۆ چه‌ند پۆست و بڕه‌پاره‌یه‌ك وچه‌ند ئیمتیازێكی حزبی وشه‌خسی.
دووه‌م: لاوازبونی زیاتری پێگه‌ی ده‌ستوری ویاسایی وسیاسی قه‌واره‌ی هه‌رێم له‌ناو عێڕاق.
سێیه‌م: لاوازبونی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ووڵاتانی ناوچه‌كه وجیهان.
چواره‌م: ئه‌گه‌ری كۆنتڕۆڵ كردنی سیاسی وئه‌منی وسه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هه‌ندێك ناوچه وشاری هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م: ئه‌م جۆره رێكه‌وتنه رێخۆشكه‌ره بۆ دروستكردنی نوێنه‌ری كوردی كارتۆنی له‌به‌غدا وه‌كو سه‌رده‌مه‌كانی پێش ساڵی 2003.
شه‌شه‌م: پارتی به‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌در خۆی كرده به‌شێك له‌ململانێی سه‌ختی ناوخۆی شیعه‌كان وده‌وڵه‌تانی ئیقلیمی كه ئه‌گه‌ری زۆره خۆی توشی تۆڵه‌ی سیاسی بكاته‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه.
حه‌فته‌م: ئه‌گه‌ری زۆره بانگه‌وازی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزی پیشمه‌رگه بكرێت.
هه‌شته‌م: زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وته دیپلۆماسی وسیاسی وئیداری وداراییانهی به‌ده‌ستهاتوه له سیسته‌می ته‌وافق، ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی هه‌یه له‌حكومه‌تی زۆرینه.
هه‌ولێر
به‌سه‌رپه‌رشتی بۆردی توێژینه‌وه‌ی ده‌زگای ستانده‌ر
سه‌رۆكی بۆرد: پرۆفیسۆر د.كتۆر رعد رفعه