09:48 - 04/01/2022
رێكخهر و خانهی نوێ ههڵدهبژێردرێن
بەگوێرەی ئەو بڕیارانەی لە
كۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەكە دراون، 26ی ئەم مانگە گۆڕان كۆنگرە دەبەستێت،
كە لەدەستورەكەیدا بە كۆنفرانسی نیشتمانی ناوی براوەو دەست بەجێ دوای كۆنگرەكەش
رێكخەرو خانەی نوێ هەڵدەبژێرێت.
كاردۆ محەمەد ئەندامی
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە "پهیسهر"ی وت: بەڵێ دوای كۆنفرانس دەست بەجێ
رێكخەرو خانەی نوێ هەڵدەبژێرێت، ئەگەر كۆنفرانسیش بڕیاریدا گۆڕانكاری لە ناوی رێكخەر
یان خانە بكات، ئەوە گۆڕانكارییەكی شكڵی دەبێ و كەسی یەكەم و قیادەی نوێ
هەڵدەبژێردرێن، جا ئایا بەناوی رێكخەرو خانە یان هەر ناوێكی تربێت.
یهكشهممه، جڤاتی
نیشتمانی گۆڕان كۆبۆوەو بڕیاریدا بە بەستنی گۆنگرەی بزوتنەوەكە لە 26ی ئەم
مانگەداو متمانەی دا بە دەستەیەکى حەوت کەسى كە لەگەڵ لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس، دەست
بە ئامادەکارى بکەن بۆ سازدانی كۆنگرەی دووەمی بزوتنەوەكە كە لە دەستورەكەیدا بە
(کۆنفرانسى نیشتیمانى) بزوتنەوەكە ناودێر كراوە.