06:44 - 02/01/2022
كاری لیژنه حهوت كهسیهكهی گۆڕان چی دهبێت؟
جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى
گۆڕان دەستەیەکى حەوت کەسیى هەڵبژارد و لیژنەى باڵاى کۆنفرانسى نیشتمانى کارا کرد،
بەمەبەستى ئەنجامدانى دووەم کۆنفرانسى نیشتیمانى لە نزیکترین کات و سەرلەنوێ خۆڕێکخستنەوە
و خۆنوێکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان.
سەرلەبەیانى ئەمرۆ یەکشەممە
(٢٠٢٢/١/٢) جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبوەوە، کۆبونەوەکە تەواوکارى کۆبونەوەکانى
دیکە بوو کە لە هەفتەى رابردو ئەنجام درا.
سايتی فەرمی بزوتنەوەی
گۆڕان بڵاوی کردەوە، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیماندا دەستەیەکى حەوت کەسى بە نوێنەرایەتى جڤاتەکانى
نیشتیمانى و گشتى و سێ لە هەڵسوڕاوانى دیارى دەرەوەى جڤاتەکان هەڵبژێردران کە بریتین
لە (هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، د. تەها
حەمە عەزیز و شوان قلیاسانى).
ئەو دەستەیەی کە لە کۆبونەوەى
ئەمڕۆدا متمانەى جڤاتى نیشتیمانیى وەرگرت لەگەڵ لیژنەى باڵاى کۆنفڕانس، دەست بە
ئامادەکارى دەکەن بۆ ئەوەى لە نزیکترین کاتدا کۆنفرانسى دوەمى نیشتیمانى بۆ بەخۆداچونەوە
و خۆ رێکخستنەوەى بزوتنەوەکە ببەستن.
بەپێى دەستورى رێکخراوەیى بزوتنەوەى گۆڕان
ئەرکەکانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى خۆى دەبینێتەوە لە
- نوێکردنەوەى بەرنامەى سیاسى لە بوارە جیاوازەکاندا
- پێداچونەوە بە دەستورى رێکخراوەیى، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنى پلاتفۆرمەکانى هەڵبژاردنەکانى پارێزگا و هەرێم و عێراقى فیدراڵ،
- هەڵسەنگاندنى ئەداى تیمەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانى لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانى؛ پارێزگا، هەرێم و عێراقى فیدراڵ
- هەڵسەنگاندنى ئەداى جڤاتى نیشتیمانى لە چەند ساڵى رابردودا.