09:28 - 25/12/2021
داهاتی ئەم مانگەی كاره‌با بەشی مووچه‌ی 18 وه‌زاره‌ت و ده‌سته دەكات
له‌م مانگه‌دا داهاتی وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردووه‌و تاوه‌كوو 23ی ئه‌م مانگه 121 ملیار دینارله‌پاره‌ی پسوڵه‌ی ماڵ و شوێنه‌كان بووه كه به‌ته‌نها داهاتی كاره‌با له‌م مانگه‌دا هێنده‌ی مووچه‌ی 18 وه‌زاره‌ت و چین و توێژ‌و ده‌سته بووه.
به‌پێی به‌دواداچونێكی "پەیسەر" له مانگه به‌به‌راورد به‌مانگی پێشوو 100% به‌رزبۆته‌وه‌و له 61 ملیاره‌وه ئه‌م مانگه بووه به 121 ملیار. به‌پێی ئه‌و به‌دواداچونه به‌راوردكاریه‌ی "پەیسەر" كردویه‌تی به‌ته‌نها داهاتی كاره‌با خه‌رجی 18 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و شوێن بۆمووچه‌ی مانگی 12 دابینده‌كات كه بریتیه له فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ته‌كانی ( كاره‌باو دارایی و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سامانه سروشتیه‌كان و ئه‌وقاف و شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و پلاندانان و كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و رۆشنبیری و بازرگانی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێم و كۆی ده‌سته‌كان، كه 18 شوێنه‌و له‌كۆی 26 وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و شوێن.
-داهتی ئه‌م مانگه‌ی كاره‌باش به‌پێی پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه بووه:
-سلیمانی ( ٧٢ ) ملیار
-هەولێر ( ٤١) ملیار
-دهۆک شەش ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار
-هەڵەبجە یەک ملیار و پێنجسەد ملیۆن دینار
-گەرمیان ( ٦٥٠ ) شەشسەد و پەنجا ملیۆن دینار
پرسیاری خه‌ڵك ئه‌وه‌یه ئەمە بەتەنها داهاتی کارەبایە، ئەی داهاتی ئاو، تەندروستی، هاتوچۆ، باجی خانوبەرە، دەروازە سنورییەکان، غاز، نەوت، چەندە و بۆ کوێ دەچێ و چی لێدێت؟! تاكه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران بەو هەموو داهات و پارە و بوجە زەبه‌لاحەوە، هێشتا ناتوانن موچەی ئەو خەڵکە به‌ش مه‌ینه‌ته بدەن و پاساوی کەمی داهات و نەبونی پارە دەهێننەوه!.