07:22 - 14/01/2019
سبەی وەفدێكی باڵای پارتی دێتە سلێمانی
بڕیار وایە سبەینێ سێشەممە وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە.
بەپێی ئەو زانیارنەی دەست پەیسەرپرێس كەوتوە، بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی وەفدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان لە مەكۆی سەرەكی ئەو بزوتنەوەیە كۆبێتەوە.
پێشتر پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان دوو كۆبوونەوەیان لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ ئەنجامدابوو.
هاتنی وەفدەكەی پارتی لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەفدێكی باڵای ئەو حیزبە لەگەڵ یەكێتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوونەوە و بڕیاری پێكهێنانی چەند لیژنەیەكیان بۆ رێكەوتن لەبارەی دابەشكردنی پۆستەكانی كابینەی نوێوە دا.