11:35 - 04/11/2021
33 ملیار و 661 ملیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێته‌وه
بەپێی
بەڵگەنامەیەک، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان داوای له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
كردووه كه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بكرێن به‌هه‌میشه‌یی.
بەپێی نووسراوی ژمارە (6843) كه له مانگی 8ی
رابردووه‌وه وه‌زیری دارایی و ئابووریی هەرێم، ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی
وەزیرانی كردووه، تێیدا داواده‌كات، كۆی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بكرێن به‌هه‌میشه‌یی
و ئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌ته چونكه ئێستا كۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
گرێبه‌ست (10) ملیار‌و سێسه‌دو سی ملیۆن دیناره، به‌ڵام له‌حاڵه‌تی دامه‌زراندنیان
به‌هه‌میشه‌یی كۆی مووچه‌كه‌یان به ده‌رماڵه جێگیره‌كانیشیانه‌وه بڕه‌كه‌ی كه‌م
ده‌بێته‌وه بۆ (7) ملیار‌و نۆسه‌دوو حه‌فتاو حه‌وت ملیۆن دینار.
نوسراوه‌كه كه كۆپیه‌كی لای "په‌یسه‌ره"ه‌و
له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی
و ئابوری داواشیكردووه " له‌پێناوی به‌رجه‌سته‌كردنی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری
پێمان باشه كه سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی گشت وه‌زاره‌ته‌كان بكرێن به
هه‌میشه‌یی".
روپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه ئاگاداری نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییه، به
"په‌یسه‌ر"ی وت:" به‌ڵێ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی نوسراوی
كردووه‌و مانگانه بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت ئه‌گه‌ر
گرێبه‌سته‌كان بكرێن به هه‌میشه‌یی".
وتیشی:"كۆی موچه گرێبه‌سته‌كان 10 ملیاره
ئه‌گه‌ر بكرێنه هه‌میشه‌یی ده‌بێته 7 ملیار‌و بارگرانی له‌سه‌ر حكومه‌ت كه‌مبده‌بێته‌وه
و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی ئێمه ئێستا نزیكه‌ی 25 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست
هه‌ن، چونكه مامۆستایانی گرێبه‌ست بوونه‌ته هه‌میشه‌یی".
به‌وپێیه‌ش
بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست ساڵانە 33 ملیار و 661 ملیۆن دینار بۆ
حکومەت دەگەڕێنێتەوە.
له نوسراوێكی دیكه‌دا كه ده‌ست "په‌یسه‌ر"
كه‌وتووه له رۆژی 27ی9ی ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تی دارایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی كردووه، وه‌زیری دارایی له خاڵی چواره‌مدا ده‌ڵێت: سه‌باره‌ت به رای
وه‌زاره‌تمان به‌و ته‌رخانكراوه‌ی كه ئێستا مووچه‌ی گرێبه‌ستی لێوه‌رده‌گرن ده‌توانرێت
بكرێن به هه‌میشه‌یی و هیچ بارگرانیه‌كی دارایی نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تمان
له ئێستادا.