کوردستان

05:26 - 14/01/2019

هۆكاری بەشداری نەكردنی بارزانی لە كۆبوونەوەكەی یەكێتی و پارتی‌

پەیسەر

مەسعود بارزانی بەشداری كۆبونەوەی هاوبەشی یەكێتی و پارتی نەكرد، پەیسەرپرێس هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی پەیسەرپرێس كەوتووە، پێشتر بارزانی رایگەیاندووە كە نابێت ئەو كەسانە بەشداری كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی بكەن كە هیچ بەرپرسیاریەتیەكیان نیە و ئەندامی مەكتەبی سیاسی نین، لەسەرەتادا یەكێتی بەداواكاریەكەی بارزانی رازی بووە بەڵام دواتر هەڵوێستی گۆڕدراوە.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت، بارزانی پێی باش بووە كۆبونەوەكە لەپیرمام بكرێت، بەڵام یەكێتی پێداگری كردووە كە دەبێت لەهەولێر بەرێوەبچێت.
رۆژی دووشەممە وەفدی هاوبەشی یەكێتی و پارتی لەشاری هەولێر كۆبونەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی كابینەی حكومەت، بۆ یەكەم جاریش مەسرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت بەشداری كۆبونەوەكەی كرد.