03:44 - 18/10/2021
لهسهر پۆستی سهرۆك كۆمار كۆك نین
له
كاتێكدا باسی یهكڕیزی و یهك گوتاری دهكهن بۆ بهغدا، بهڵام یەکێتی و پارتی تا ئێستا رێکنەکەوتوون لەسەر پۆستی سەرکۆماری
داهاتووی عێراق.
ئەمڕۆ شاندێکی یەکێتی و پارتی
لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و تاوتوێی پرسی دوای هەڵبژاردنیان کرد. لە
کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر یەکدەنگی هەردوولا لە بەغداد
بەتایبەت لەسەر پرسە نیشتمانییەکان.
لە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیی هاوبەش رێکخراو مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی و ئەمین بابەشێخ وتەبێژی
یەکێتی، باسیان لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە کرد.
مەحمود محەمەد وتی:
''سەردانەکەمان بۆ رەوینەوەی "نیگەرانی" بووە، ئەگەر لە هەڵمەتی
بانگەشەکاندا دروست بووبێت و سەردانی لایەنەکانی دیکەش دەکەین. ئێمە دەمانەوێت
پێکەوە بچینە بەغدا و ئەو مافانەی لە دەستووردا هەمانە، بیانپارێزین و ئەوەشی
بەدەستمان نەهێناوە، بەدەستی بهێنین".
دەربارەی دۆخی کەرکوکیش،
مەحمود محەمەد وتی: "لیژنەی هاوبەش بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکوک لەنێوان حکومەتی
هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا هەیە و گەیشتوونەتە خاڵی باش، بەڵام ئاستەنگی
هاتووەتە پێش، هاوشێوەی رێککەوتنی شنگال".
لە بارەی پۆستی سەرکۆماریشەوە
مەحمود محەمەد ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا بە هیچ شێوەیەک باسی پۆستی
سەرکۆماریان نەکردووە و وتی: "راستە پۆستێکە بۆ کورد، بەڵام ناتوانین بڵێین
تایبەتە بە لایەنێکی سیاسیی".
وەک وەڵامدانەوەیەکیش بۆ ئەو وتانەی
مەحمود محەمەد، وتەبێژی یەکێتی، وتی: ''باسی ئەوەمان کرد چۆن پێکەوە نوێنەرایەتی
گەلەکەمان لە بەغدا بکەین؛ ئەوە بۆ ئێمە گرنگە نەک پۆستەکان. پۆستی سەرکۆمار پۆستی
کوردە و هیچ ناکۆکییەکمان نییە و نەریتێک هەیە بۆ یەکێتی بێت".