10:16 - 15/10/2021
رۆژئاوا لەبەردەم چوارەم هێرشی توركیا
دوو بەرپرسی تورکیا دەڵێن وڵاتەکەیان لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی کارێکی سەربازی نوێ لە دژی هێزە كوردییەكان، کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتگیری دەکرێن لە باکوری سوریا، ئەگەر وتووێژە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ واشنتن و مۆسکۆ شکستبهێنن.
هەڕەشەی یەكەم لە زاری ئەردۆغانەوە بوو كاتێك لەم هەفتەیەدا رایگەیاند: ئەنقەرە سوورە لەسەر لەناوبردنی هەڕەشەكانی باكوری سوریا.
بەرپرسێكی دیكەی توركیا رایگەیاندووە، پێویستە ناوچەكانی باكوری سوریا بە تایبەت تل رەفعەت پاك بكەینەوە، كە بە بەردەوامی لەوێوە هێرشمان دەكرێتە سەر.
ئەم هەڕەشەیە دوای ئەوەدێت، تورکیا ڕایگەیاند: یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە تل رەفعەتەوە موشەكیان ناوە بە پۆلسی هەرێمی عەزازی سوریاوەوە كە لە ژێر دەستی توركیا و گروپە چەكدارەكاندایە.
لە پێنج ساڵی رابردوودا توركیا سێجار لەشكركێشی كردووەتە سەر خاكی سوریا و سەدان كیلۆمەتر لە هێڵی سنووری لەگەڵ رۆژئاوای كوردستانی داگیركردووە و بە قوڵایی 30 كیلۆمەتریش چووەتە باكوری سوریاوە.