کوردستان

08:34 - 10/10/2021

خه‌ڵك 329 نوێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێرن‌

پەیسەر

ئەمڕۆ یەکشەممە هاوڵاتیان لە هه‌رێمی کوردستان و ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی 329 نوێنه‌ر، بۆ په‌رله‌مانی عێراق روو  له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن‌.


هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10ی 10ی 2021، ده‌ستیپێكرد و له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌ركه‌زی سندوقه‌كانی ده‌نگدان داده‌خرێن.


بۆ دەنگدانی گشتی، 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە. سێ هەزار و 226 كاندید کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق دەکەن. کۆمیسیۆنیش رایگەیاندووە، دوای 24 کاژێر ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکەنەوە.


لەم هەڵبژاردنەدا دەنگدەران لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگدەدەن. ته‌واوی عێراق دابەشکراوە بەسەر 83 بازنەدا. بۆ هەر بازنەیەک کۆتایەک بۆ ژنان دانراوە. هەروەها نۆ کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکانی کریستیان، شەبەک، ئێزدی، سابیئە و کوردانی فەیلی تەرخانکراون.