کوردستان

10:33 - 14/01/2019

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و پەیسەرپرێسیش تەوەرەكانی كۆبونەوەكە ئاشكرا دەكات‌

پەیسەر

كۆبوونه‌وه‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەستی پێكرد و پرسی بودجە و ئابوری سەربەخۆ و چەند تەوەرێكی تریش گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.

ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و قوبادتاڵەبانی كۆدەبێتەوە و تێیدا ئاشتی هەورامی وەزیری سامانەسروشتیەكان و رێبازحەملان وەزیری دارایش بەشداردەبن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەستی كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی پشكی بودجەی هەرێم لە بودجەی عێراق و راستكردنی نەوت بەكۆمپانیای سۆمۆ و ئابوری سەربەخۆ تەوەرێكی كۆبونەوەكە دەبن.

تەوەری دووەمیش تایبەتە بەبڕیاردان لەسەر پێشوازی كردن یان نەكردنی ئەو وەفدەی بڕیارە لەلایەن حكومەتی فیدراڵیەوە رەوانەی هەرێم بكرێت.

پێشتر پەیسەربڵاویكرده‌وه‌ وه‌فدێكی حكومه‌تی عێراق بۆ زانیاری وه‌رگرتن له‌سه‌ر داهاتی هه‌رێم و بڕی وه‌به‌رهێنانی وڵاتانی له‌ هه‌رێمی  كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ بواری وزه‌دا دێته‌ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات.

سەرچاوەكە دەڵێت وەفدەكەی بەغداد هەموو گرێبەستەكانی نەوتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیاكان دەبینن و وێنەیەكیش لەو گرێبەستانە لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە، هەروەها وربینی بۆ تەواوی داهات و خەرجی حكومەتی هەرێم دەكەن.

یەكێتی و پارتی ترسیان لە ئاشكرابوونی گرێبەستەكان هەیە بۆیە پێدەچێت ئاستەنگی بۆ دروست بكەن.