10:21 - 14/01/2019
ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه تهلهفونییهكهی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بارزانی ئاشكرا ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی و مه‌سعود بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت، سه‌رچاوه‌یه‌ك ناوه‌ڕۆكی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونیه ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه دراوه به په‌یسه‌رپرێس، له په‌یوه‌ندییه تهلهفونییهكهدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی كردووه و داوای لێكردوون كێشەكانی ناو حزبەكەیان نەهێننە ناو حكومەت بۆ ئەوەی كاریگەری لەسەر كاركردنی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم نەبێت.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فونییه‌دا كه بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی گومانیان له رێكه‌وتنی باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و پارتی هه‌بوو، بارزانی داوای ئه‌وه‌شی له به‌رپرسانی یه‌كێتی كردووه كه‌خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه لەبەشداریكردن یان نەكردن لەحكومەت، بەڵام بەجۆرێك نەبێت كە بەشێك لەسەركردەكانی یەكێتی لەگەڵ بەشداریكردن لەحكومەت بن و بەشێكی تریشان دژبن و لێدوان دژی كابینەی نۆیەم بدەن.
هه‌روه‌ها بارزانی داوای لەكۆسرەت رەسوڵیش كردووە كە بەپێی كورسیەكانی خۆیان داوای پشك لەحكومەت بكەن بۆ ئەوەی نەبنە ئاستەنگ لەبەردەم گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێ.