10:04 - 14/01/2019
زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتی
بڕیاره ئه‌مڕۆ له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌ڕێوه‌بچێت، مه‌سعود بارزانی به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه ده‌كات.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، سێ ته‌وه‌ر له خۆده‌گرێت، ته‌وه‌ری یه‌كه‌میان پۆستی وه‌زاره‌تی دادی به‌غدایه و ناوچه‌جێناكۆكه‌كان پرسی پارێزگاری كه‌ركوك و پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌وه‌ری دووه‌م و سێیه‌م ده‌بێت.
په‌یسه‌رپرێس زانیویه‌تی، كه یه‌كێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد رێكبكه‌ون و وه‌ك كاندیدی كورد ناوه‌كه‌ی بده‌نه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تا به‌ربژێر بكرێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و وه‌زاره‌ته.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی دراوه به په‌یسه‌رپرێس، یه‌كێتی به‌نیازه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ پارتی باسی ناوی هیچ كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان نه‌كرێت، پێشتریش هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌مه رێكه‌وتنیان كردووه. یه‌كێتی ته‌نها ده‌یه‌وێت به‌ركه‌وته‌ی خۆی له حكومه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی یه‌كلابكاته‌وه و پاشان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی بڕیار له‌سه‌ر ناوی كاندیده‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان بدرێت.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی مه‌سرور بارزانی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌رجێكی پێشتری یه‌كێتی بوو بۆ كۆوونه‌وه‌كان، سه‌رچاوه‌یه‌ك راگه‌یاند، تائێستا رون نه‌بوه‌ته كه مه‌سرور بارزانی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كات یان نا.