کوردستان

05:27 - 13/01/2019

هێشتا ململانێكانی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی داد كۆتایی نه‌هاتووه‌‌

پەیسەر

دوای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حاكم رزگاری محه‌مه‌د ئه‌مینی وه‌ك كاندیدی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد كاندید كرد ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ململانێكانی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ هه‌یه‌.

به‌پێێ ئه‌و زانیاریانه‌كان په‌یسه‌رپرێس ده‌ستی، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ر كاندیدبوونی حاكم رزگار رازییه‌، به‌ڵام له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ كاندیدبوونی خالید شوانی سوره‌ و ده‌یه‌وێت ئه‌و پۆسته‌ بۆ كاندیده‌كه‌ی بێت.

پێشتر په‌یسه‌ر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر كاندیدبوونی حاكم رزگار هیچ ڤیتۆیه‌كی نیه‌، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی یه‌كێتی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ئه‌وا پارتیش هه‌وڵی دانانه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ كه‌ دارا نوره‌دین بوو ده‌داته‌وه‌.

بەگوێرەی زانیاریەكان عادل عەبدولمەهدی داوای لەیەكێتی و پارتی كردووە كۆتایی بهێنن بەكێشەكانیان دەربارەی ئەو پۆستە و بۆ ئەو مەبەستەش رۆژی شەممە لەگەڵ هەردوو فراكسیۆنی یەكێتی و پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆی كردووە.