04:52 - 13/01/2019
ئەمریكا بۆ بەرپرسانی توركیا: دەبێت هێزەكانتان لە سوریا بچنە دەرەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەوەی بە بەرپرسانی ئەنكەرە راگەیاندووە، كە دوای رێكەوتنی كورد و حكومەتی سوریا دەبێت هێزەكانتان لە وڵاتە بهێننە دەرەوە، سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ ئەوەدەكات هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی دیداری ئەردۆغان و جۆن بۆڵتن ئەو پرسە بووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە رۆژئاوای كوردستانەوە دەستی پەیسەرپرێس كەوتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەرپرسانی ئەنكەرەی ئاگاداركردۆتەوە كە دوای رێككەوتنی كورد و حكومەتی دیمەشق، و گەرانەوەی هێزەكانی رژێم بۆ سنورەكانی سوریا و توركیا، دەبێت توركیا هێزەكانی لەسوریا بكێشێتەوە و ئەو بڕیارەش شاری عەفرینیش دەگرێتەوە.
دوای ئهو ئاگاداركردنهوهیه، بەرپرسانی باڵای توركیا گومانی ئهوهیان لا دروستبووه كه پلانی ئەمریكا ئهوهی خۆبەرێوەبەری كورد له باكوری سوریا بكاتە دیفاكتۆ.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا راشیگەیاندووە نابێت توركیا هێزەكانی لەسەر سنوری سوریاش كۆبكاتهوه، چونكە هیچ بیانویەك بۆ ئەو هەنگاوە نامێنێت.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت ئەو هەنگاوەی واشنتۆن، ئەنكەرەی زۆر نیگەران كردووە و پێدەچێت لەچەند رۆژی داهاتوودا هەڵوێستی توندی بەرامبەر ئەو هەنگاوە هەبێت.