11:36 - 13/01/2019
عێراق وەفدێك رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات
بڕیارە وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق، وەفدێك رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات و پەیسەرپرێسیش ئامانجەكەی ئاشكرا دەكات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، بڕیارە لەئایندەیەكی نزیكدا وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵی وەفدێك رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات و ئەو وەفدەش داوای تەواوی داهات و خەرجی هەرێم دەكەن.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت، ئەو وەفدە دوای وردبینی داهات و خەرجی، حكومەتی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە كە داهاتە فیدراڵییەكان كامانەن و بڕەكەیان چەند كە پێویستە بگەڕێندرێنەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی فیدراڵی.
تەوەرێكی تری ئامانجی وەفدەكە زانینی رێژهی وهبهرهێنانی وڵاتانی ناوچهكه و ژمارهی كۆمپانیاكانیانه لەهەرێم، هەروەها ئامانجییهتی قهبارهی بارزگانی ههرێم و وڵاتانی دراوسێ به تایبهت له بواری وزه بزانێت و زانیاری لهبارهیهوه وهربگرێت.