کوردستان

10:53 - 13/01/2019

بۆچی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق دواكەوت‌

پەیسەر

بڕیاربوو هەفتەی رابردوو محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بێتە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام بەهۆی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا زەیف سەردانەكەی دواخست.
 
ئەمرۆ یەكشەممە محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەسەردانێك بگاتە بەغداد و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق كۆبێتەوە پاشان سەردانی هەرێمی كوردستانیش دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەهەولێر و سلێمانی كۆدەبێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە بڕیار بوو هەفتەی رابردوو زەریف بێتە عێراق، بەڵام بەهۆی سەردانەكەی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ عێراق، سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران دواكەوت.

پێشتر دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌ په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاندبوو، سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ تاووتوێكردنی بابه‌ته‌ ئابورییه‌كانه‌.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یسه‌ر ، زه‌ریف سه‌ره‌تا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و دواتر دێته‌ سلێمانی و ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێرانه‌.

یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی زه‌ریف، به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی چه‌ند ده‌وازه‌یه‌كی سنوریی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستانه‌، و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕه‌ بازرگانییه‌كانیش زیادبكرێت.
 
ئامانجێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ سلێمانی، گفتوگۆكردنه‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی شارێكی پیشه‌سازییه‌ له‌ سلێمانی كه‌ له‌ ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت دروستده‌كرێت.
قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، شه‌ش ملیار دۆلاره‌، ٣٦٠ کۆمپانیای ئێرانی لە هەرێمی کوردستاندا لقیان هەیە و زیاتر لە ١٣٠ کارگەی ئێرانیش لە هەرێمدا خەریکی چالاکین.