کوردستان

05:16 - 12/01/2019

هەرێم دەربارەی بودجە پێشنیارێكی نوێ ئاراستەی بەغداد كردووە‌

پەیسەر

هەرێم دەربارەی بودجەی ساڵی داهاتوو پێشنیارێك ئاراستەی بەغداد دەكات و كاریش بۆ ئەوە دەكات ئەوپێشنیارە لەبودجە جێگیر بكات...
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە حكومەتی هەرێم پێشنیارێكی ئاراستەی بەغداد كردووە، بەپێی پێشنیارەكەش هەرێم داوای كردووە بەغداد مانگانە 454 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، و هەرێمیش خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە دەیەوێت لەساڵی 2019 دابەشێك لەقەرزەكانی پاكتاو بكات و هەر لەو ساڵەشدا دەست بەگفتوگۆ لەگەڵ بەغداد دەكات بۆ چارەسەری كێشەی دارایی، بەجۆرێك لەساڵی 2020 دا هەرێم و بەغداد لەسەر میكانیزمێك بۆ بودجە و فرۆشتنی نەوت رێكبكەون، سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژەی بەوەشكرد فراكسیۆنەكوردیەكانیش كار بۆ ئەوە دەكەن بڕگەیەك لەبودجە جێگیربكەن كە ئەگەر هەرێم نەوتەكەشی رادەستی بەغداد نەكرد، ئەوە حكومەتی فیدراڵی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان رەوانە بكات، بەڵام تائێستا دیار نیە ئەو پێشنیارە پەسەند دەكرێت یان نا.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەشڵێت بەرپرسانی بەغداد رایانگەیاندووە ئەگەر بەغداد لەساڵی داهاتوودا بەبێ نەوت بودجە رەوانەی هەرێم بكات ئەوە دەبێت كوردستان تەواوی خەرجی و داهاتەكانی بۆ حكومەتی فیدرڵی ئاشكرا بكات و لەژێر چاودێری بەغدادا نەوتەكەی هەناردەبكات..