کوردستان

08:25 - 11/01/2019

هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت دەست پێدەكەنەوە‌

پەیسەر

هەفتەی داهاتوو گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم بەكۆبونەوەی یەكێتی وپارتی لەهەولێر دەست پێدەكەنەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەمەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە دەستی كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەیی دەربڕیوە هەفتەی داهاتوو وەفدێك رەوانەی هەولێر بكات، بەمەبەستی كۆبونەوەی دووقۆڵی و دەستپێكردنەوەی  گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی حكومەت.

سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس دەڵێت پارتی دەربارەی دواخستنی زیاتری پێكهێنانی كابینەی حكومەت هۆشداری داوەتە یەكێتی.

سەبارەت بە كاتی كۆبونەوەكە سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەكرد، لەڕووی مەبدەئیەوە لەسەر ئەوە رێككەوتن كە لە هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەكە بكرێت بەڵام جارێ رۆژەكە دیاری نەكراوە.