01:28 - 11/01/2019
پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك
پارتی دیموكراتی
كوردستان ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركوك كه له‌دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه
ئه‌و شاره‌ی به‌جێهێشتووه.
به‌پێی ئه‌و
زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه دراوه به په‌یسه‌رپرێس، پارتی
دیموكراتی كوردستان نیازی وایه به‌مزوانه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پارێزگای كه‌ركوك.
به پێی
زانیارییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان، له سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانیه‌وه
كه له‌مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه بۆ به‌غدا ئه‌نجامیدا، ئاماده‌كاریی بۆ گه‌ڕانه‌وه
بۆ كه‌ركوك ده‌ست پێكردووه و بارزانی له‌كۆوبونه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا ئاماده‌یی حیزبه‌كه‌ی له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ كه‌ركوك
ده‌ربڕیوه.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس
دەڵێت، لەچەند رۆژی رابردوودا فالح فەیاز كاندیدی وەزیری ناوخۆی عێراق، سەردانی هەرێمی
كوردستانی كردووە و لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ بارزانی باسی ئەو هەنگاوە كراوە.
هەروەها ئێوارەی
رۆژی سێشەممەی رابردوو، عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبۆتەوە و لەكۆبونەوەكەدا
سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە پارتی ئامادەیە بگەڕێتەوە كەركوك.رعادل عەبدولمەهدی
ئاماژەی بەوەشكردووە ئەوان لەبەغداد هیچ كێشەیەكیان لەگەڵ ئەو هەنگاوە نیە.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه پارتی پێشتر ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، تا ئه‌و هێزانه‌ی هێنراونه‌ته ناو شاری كه‌ركوك نه‌چنه ده‌ره‌وه له شاره‌كه‌و و هه‌روه‌ها ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌باره‌ت به كه‌ركوك دراون هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك.