12:37 - 11/01/2019
كه‌ركوك.. یه‌كێتی بڕیاریدا ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی دابگرێت
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی دا به داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی ده‌هێنێته خواره‌وه.
له‌وباره‌وه عه‌لی قه‌ڵایی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان نوێنه‌رانی یه‌كێتی و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی داگرتنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كێتی بڕیاریدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی بهێنێته خواره‌وه.
عه‌لی قه‌ڵایی هه‌روه‌ها گوتی: ئاڵای كوردستان ته‌نها له‌سه‌ر باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له شاری كه‌ركوك نه‌هێنراوه‌ته خواره‌وه و له ته‌واوی باره‌گاكانمان ئاڵاكه داگیراوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی هه‌روه‌ها گوتی: له‌سه‌ر پرسی ئاڵا یه‌كێتی و حكومه‌تی عێراق سكاڵامان له دژی یه‌كتر تۆماركردووه و ماوه‌ته بڕیاری دادگا بۆ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌ستورییه بدات.
شه‌وی نۆی ئه‌م مانگ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاڵای كوردستانی له‌سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ڵكرد، هه‌ڵكردنی ئاڵاكه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوادا هات و چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی توركمان و عه‌ره‌بی به‌دوای خۆیدا هێنا،دوای ئه‌و به‌یاننامانه‌ش سه‌رۆك وه‌زیران داوای داگرتنی ئاڵای كرد، بیانوشی بۆ ئه‌وه هێناوه‌ته پێده‌چێت ببێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی پشێوی له شاره‌كه.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رۆژی 10ی مانگ فه‌رمانده‌ی دژه تیرۆری عێراق سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان كۆبوه‌وه.
وتیشی لەسەر لەو پرسه یەكیتی وحكومەتی ناوەندی سكالایان دژی یەكتر تۆماركردووەو ماوەتەوە سەر دادگا ئە و پرسه له روی
ده ستوریەوە یەكلا بكاتەوە