کوردستان

06:02 - 09/01/2019

پارتی كۆبونەوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەڵپەسارد‌

پەیسەر

پارتی بەهۆی هەڵوەشانەوەی كۆبونەوەكەی لەگەڵ یەكێتی كۆبونەوەكانی پێكهێنانی حكومەت هەڵدەپەسێرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە، دوای ئەوەی كۆبونەوەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری هەولێر هەڵوەشێندرایەوە، پارتی كۆبونەوەكانی پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەڵپەسارد.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس ئاماژە بەوەش دەكات بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە وەفدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی هۆشیار زێباری و ئازاد بەرواری سەردانی سلێمانی بكات و لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە بەڵام بەفەرمانی مەسعود بارزانی سەردانەكە هەڵوەشێندرایەوە.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كان دوای نیگه‌رانییه‌كانی مه‌سعود بارزانی هات له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، چونكه‌ بارزانی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی كه‌ خۆی له‌ گفتوگۆكرد به‌ یه‌ك پاكێج له‌سه‌ر كێشه‌كانی به‌غدا و كه‌ركوك و پێكهێنانی حكومه‌ت و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ داخوازی یه‌كێتی بووه‌ جێبه‌جێكردووه‌ وسه‌رباری ئه‌وه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ دواخرا.