کوردستان

04:19 - 09/01/2019

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات‌

پەیسەر

دوای ئه‌وه‌ی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازیی لێکرا، بڕیار وایه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌ردانی هه‌رێمی كورستانیش بكات.
ئەمڕۆ چوارشەممە  مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوه‌، پۆمپیۆ له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق. سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌.

پۆمپیۆ له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا.
سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دایه‌ كه‌ به‌شێك له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گرێته‌وه‌.