کوردستان

01:32 - 19/01/2021

پەیسەر وەرزێكی نوێ‌ دەستپێدەكات‌

پەیسەر

دامەزراوەی پەیسەر بۆ میدیا و لێكۆڵینەوە، وەرزێكی نوێی كاركردن دەستپێدەكات و تێیدا لەپاڵ بەردەوامی شێوازی تایبەتی كاركردنی خۆی كە  میدیایەكی تایبەتمەندی راپۆرتی بنكۆڵكاری و گرنگیدانە بە وردەكاریی و زانیاری پشتی رووداوەكان، هاوكات چەند بەشێكی نوێ‌ زیاد دەكات لەنێویاندا بەشی دۆسێ‌ كە دۆسێی تایبەت بە زانیاری و  شرۆڤە و بۆچوون لەبارەی پرسە گرنگەكان دەكاتەوە.
هەر لەو وەرزە نوێیەیدا پەیسەر نوێترین شێوازی هونەری و تەكنەلۆژی سەردەمی لە رووپەلی وێبسایتەكەیدا بەكارهێناوە و لە سۆشیال میدیاشدا جگە لە پەیجی فەرمی پەیسەرپرێس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پەیجێكی نوێ‌ بەناوی (پەیسەر پڵەس) لەسەر هەمان تۆڕ دەكاتەوە كە زیاتر بایەخ دەدات بە  بوارەكانی (ئابوری، تەكنەلۆژیا، تەندروستی، وەرزش، زانیاری گشتی).
ئەوانە جگە لە گرنگیدان بە تۆڕەكانی دیكەی سۆشیال میدیا وەك (تویتەر، ئینیستاگرام، تێلیگرام، یوتیوب).
وەك هەمیشەش پەیسەر بە یەك دووری لە هەمووان دەوەستێت و كراوەیە بە رووی هەر دەربڕینی را و بۆچون و وتارێكدا بەرووی هەر كەسێكدا بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی ئایدۆلۆژیایەكی سیاسی، یان ئاینی، یان نەتەوەیی.
https://www.peyserpress.com