کوردستان

09:55 - 19/01/2021

هێڵه‌گشتیه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ لامه‌ركه‌زییه‌ت‌

پەیسەر

بزوتنەوەى گۆڕان وەک دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردن و کەمکردنەوەى بەشێک لەو فشارەى لەسەرحکومەت هەیە لە پرسى گارگێرى و یٔیدارى لە کۆتاییەکانى ساڵى رابردوەوە پڕۆژەى لەبارەى لامەرکەزییەتەوە یٔاڕاستەى حکومەت کردوە، رێکخەرى ژورى یاسایش دەڵێت، گۆڕان لە حکومەت بێت یان لە یٔۆپۆزسیۆن خۆى بە خاوەنى پڕۆژەى لامەرکەزییەت دەزانێت و یٔەوە یەکێک لە مەرجەکانیشى بوە بۆ رێککەوتنى چونە ناو حکومەت.

چۆمان محەمەد، رێکخەرى ژورى یاساى بزوتنەوەى گۆڕان بە میدیاكانى حیزبه‌كه‌ى راگەیاند، ساڵى رابردو دواى یٔەوەى شاندى یٔەنجومەنى وەزیرانى هەرێم سەردانى بزوتنەوەى گۆڕانى کرد بۆ زانینى تێڕوانینى یٔێمە لەبارەى پرسى لامەرکەزیەت، وتیان دەمانەوێ لە قۆناغى یەکەمدا پەیڕەوێک دەردەچوێنین تا هەموارکردنەوەى یاساى ژمارە (3)ى یٔەنجومەنى پارێزگاکان.

وتیشى، گۆڕان لە کۆتاییەکانى ساڵى رابردو پڕۆژە و تێڕوانینى خۆى لەبارەى پرسى لامەرکەزییەتەوە بۆ حکومەت ناردوە و بەپێى پڕۆژەکە، چەند بنەمایەکى بنەڕەتى دیاریکردوە بۆ بنیاتنانى پڕۆژەى لامەرکەزى لە هەرێم کە گرنگترینیان؛ چەسپاندنى پایەکانى لامەرکەزییەت بە یاسا کاریگەرترە وەک بە بڕیار و پەیڕەوى یٔەنجومەنى وەزیران، جگە لەوە پەیکەرى یٔیدارى حکومڕانى یٔەنجومەنى وەزیران و وەزارەتەکان بەپێى یاساکانى پەرلەمانى کوردستان بە رۆحییەتێکى مەرکەزى نوسراون، بۆیە پێویستە هەموارى یاساى پارێزگاکان ژمارە (3ى ساڵى 20009) گشتگیر و چڕوپڕ بێت و زۆربەى بوارەکان بگرێتەوە بە جۆرێک چارەسەرى یٔەو دەسەڵاتە مەرکەزیانە بکات کە بۆ وەزارەتەکان دیاریکراون.

هاوکات لە پڕۆژەکەى گۆڕاندا بڕوابونى تەواو بە دابەشکردنى دەسەڵاتەکان بۆ سەرجەم یەکە یٔیدارییەکانى پارێزگاکان و بەڕێوەبەرە گشتییەکان، بە قەزا و ناحیەکانیشەوە جەختى لێ کراوەتەوە، بەو پێیەى ناکرێت دەسەڵات تەنها دابەشبکرێت بۆ سەرۆکى یەکەى یٔیدارى پارێزگاکان، لە هەمانکاتدا پێویستە رۆڵى یٔەنجومەنى پارێزگاکان و چاودێرى حکومەت بەهێزتر بکرێت، یٔەوەش خراوەتەڕو کە لامەرکەزیەت لە دیدى گۆڕاندا مۆدێلێکى نوێى حکومڕانییە بۆ کاریٔاسانى هاوڵاتیان و کەمکردنەوەى بارگرانى سەرشانى حکومەت، بەتایبەت نیە بە جێگە و پارێزگایەکى دیاریکراو و خوێندنەوەى سیاسى، "بەڵکو پڕۆژەیەکى نیشتمانى پیرۆزە بۆ حکومڕانى هەمو پارێزگاکان بەبێ جیاوازى.

لەوبارەیەوە چۆمان محەمەد، یٔەوەدەخاتەڕو، هەرچەندە گۆڕان رونى کردوەتەوە کە پێویستە یاساکان هەموار بکرێنەوە و لەگەڵ لامەرکەزییەت بگونجێنرێن باشترە بۆ بیناکردنى یٔەو بابەتە، بەڵام حکومەت لە رێگەى تێگەشتن لە تێڕوانینى گۆڕان و لایەنەکانى دیکە وەک هەنگاوى یەکەم پەیڕەوێک یٔامادە دەکات بۆ یٔەم مەبەستە و"بڕیاربو پێش سەرى ساڵ پەیڕەوەکە دەرچوێنرێت لە وەڵامى پڕۆژەکەى خۆمان کە پێشکەشمان کردون، بەڵام تایٔێستا پەیڕەوەکە دەرنەچوێندراوە، یٔێمە لە پڕۆژەکەماندا بە یٔامانجى کاریٔاسانیکردن بۆ مامەڵەى هاوڵاتیان و چەسپاندنى بنەماکانى لامەرکەزییەت چەند داواکارییەکمان کردوە پێشکەشکردوە.

رێکخەرى ژورى یاسایى گۆڕان ده‌شڵێت، لە هەمو بارێکدا دابەشکردنى دەسەڵاتەکان تایبەت نیە بە پارێزگایەک و گۆڕان بڕواى بە دابەشکردنى دەسەڵاتە کارگێریی و داراییەکان هەیە لەسەر یٔاستى هەمو کوردستان و مەبەست لێى تەنها شوێنێکى دیاریکراو نیە و دەبێت زۆرینەى بوارەکان بگرێتەوە بۆ یٔەوەى کار یٔاسانى بێت بۆ کۆى دامەزراوەکان و لەپاڵ یٔەوەشدا لایەنى دارایى رەچاو بکرێت، چونکە هەمو لایەنێکى لامەرکەزى پەیوەستە بە پرسیى داراییەوە.

دوپاتیشى دەکاتەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان لامەرکەزییەت بە دەرچەیەک دەبینێت بۆ یٔەوەى بەشێک لەو فشارەى لەسەرحکومەت هەیە لە پرسى گارگێرى و یٔیدارى کەمبکاتەوە یان چارەسەرى بکات، بۆیە "گۆڕان لە حکومەت بێت یان لە یٔۆپۆزسیۆن خۆى بە خاوەنى پڕۆژەى لامەرکەزییەت دەزانێت و مەرجى گۆڕان بوە بۆ رێککەوتنى چونە ناو حکومەت.

بەپێى پڕۆژەکە، بزوتنەوەى گۆڕان چەند بنەمایەکى بنەڕەتى دیاریکردووە بۆ بنیاتنانى پڕۆژەى لامەرکەزى لە هەرێم کە ئەمانەن: 

یەکەم/ چەسپاندنى پایەکانى لامەرکەزییەت بە یاسا کاریگەرترە وەک بە بڕیار و پەیڕەوى یٔەنجومەنى وەزیران.

دووەم/  پەیکەرى یٔیدارى حکومڕانى یٔەنجومەنى وەزیران و وەزارەتەکان بەپێى یاساکانى پەرلەمانى کوردستان بە روحییەتێکى مەرکەزى نوسراون، بۆیە پێویستە هەموارى یاساى پارێزگاکان ژمارە (3ى ساڵى 20009) گشتگیر و چڕوپڕ بێت و زۆربەى بوارەکان بگرێتەوە بە جۆرێک چارەسەرى یٔەو دەسەڵاتە مەرکەزیانە بکات کە بۆ وەزارەتەکان دیاریکراون.

سێیه‌م/  بڕوابونى تەواو بە دابەشکردنى دەسەڵاتەکان بۆ سەرجەم یەکە یٔیدارییەکانى پارێزگاکان و بەڕێوەبەرەگشتییەکا، بە قەزا و ناحیەکانیشەوە، چونکە ناکرێت دەسەڵات تەنها دابەشبکرێت بۆ سەرۆکى یەکەى یٔیدارى پارێزگاکان.

چواره‌م/ چەمکى چاودێرى بۆ پرسى لامەرکەزیەت بابەتێکى یەکجار گرنگ دەبێت، چونکە یٔەگەر دەسەڵات دابەشبکرێت و چاودێرى کارابونى نەبێت، دەروازەیەمى گەورە بۆ دەرکەوتنى گەندەڵى و کارى نایاسایى دەکاتەوە، بۆیە بەهێزکردنى رۆڵى یٔەنجومەنى پارێزگاکان و چاودێرى حکومەت هەرێم پێویستى باشترە بۆ بەڕێوەچونى پرسى لامەرکەزیەت.

پێنجەم/  لامەرکەزییەتى راستەقینە لە دیدى گۆڕاندا، مۆدێلێکى نوێى حکومڕانییە بۆ کار یٔاسانى هاوڵاتیان و کەمکردنەوەى بارگرانى سەرشانى حکومەت، بەتایبەت نیە بە جێگە و پارێزگایەکى دیاریکراو و خوێندنەوەى سیاسى، بەڵکو پڕۆژەیەکى نیشتمانى پیرۆزە بۆ حکومڕانى هەموو پارێزگاکان بەبێ جیاوازى.

لە پڕۆەژەکەى گۆڕاندا بۆ کارئاسانی بۆ مامەڵەى هاوڵاتیان و چەسپاندنى بنەماکانى لامەرکەزییەت داواکراوە:

- بەسەرۆکایەتى ( سەرۆکى یٔەنجومەنى وەزیران و جێگرەکەى و وەزیرى دارایى و وەزیرى ناوخۆ و سەرۆکى دیوانى یٔەنجومەنى وەزیران و سکرتێرى یٔەنجومەنى وەزیران)، یٔەنجومەنێک پێکبهێنرێت بەمەبەستى جێبەجێکردنى پەیڕەوەکە و دابەشکردنى دەسەڵاتە کارگێرى و داراییەکان و بەهێزکردنى رۆڵى چاودێرى.

- دابەشكردنی دەسەڵاتەكان پەیوەستە بەپارێزگار وسەرپەرشتیارانی یەكە سەربەخۆكان وبەڕێوەبەرە گشتیەكانی  سەر بە پارێزگاكان، پێویستە لەسەر پارێزگابەشێكی دەسەڵاتەكانی كارگێڕی ودارایی دابەشبكات بۆ قەزاو ناحیەكان بەڕەچاوكردنی تایبەتمەندی و شوێنی جوگرافیا. 

- هەنگاونان بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم یٔەو ماددە یاسایانەی كەلەیاسای ژمارە (3ى2009) جێبەجێنەكراون لەماوەی سێ مانگ لەبەرواری بڵاوکردنەوەی یٔەم پەیڕەوە.

- ئەنجومەنی وەزیران لەماوەی ٦مانگ لەبەرواری دەرچواندنی یٔەم پەیڕەوەو پێویستە هەموارێكی گشتگیر بۆ یاسای ژمارە ٣ ساڵی ٢٠٠٩ یٔامادەبكات و پێشكەشی پەرلەمانی كوردستانی بكات.

- هەمواركردنەوەو هەڵوەشاندنەوەی یٔەم پەیڕەوە پێویستی بەرەزامەندی سێ‌ لەچواری یٔەندامانی یٔەنجومەنی وەزیرانی هەیە.