03:40 - 17/01/2021
وردەكاریی و ناكۆكی بەرپرسانی هەولێر و بەغداد لەبارەی شایستەی جوتیاران
په‌یسه‌ر ورده‌كاری
سه‌ردانی شاندی كشتوكاڵی هه‌رێم بۆ به‌غداد ئاشكرا ده‌كات، به‌رپرسانی به‌غداد نیگه‌رانن
له كۆنترۆڵنه‌كردنی ده‌روازه‌سنوریه‌كان له هه‌رێمی كوردستان گرفته‌كانی
كه‌رتی كشتوكاڵی و داخوازیه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌ندرێته به‌رپرسانی به‌غداد؛ شایسته‌ی دارایی جووتیارانی هه‌رێمی
كوردستان بۆ گه‌نمی ساڵی ڕابردوو ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری كشتوكاڵی هه‌رێمی
كوردستانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێداگریمانكردوه كه پاره‌كه به‌نرخی پاڵپشتیكراو
بنێرن نه‌ك به‌نرخی بازاڕ چونكه نیوه‌ی زیاتری نرخه‌كه جیاوازی هه‌یه، هه‌فته‌ی
داهاتوش لیژنه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی به‌غداد سه‌ردانی هه‌رێمی
كوردستان ده‌كات.
هه‌فته‌یه‌كه شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم له به‌غدادن
هه‌فته‌ی ڕابردوو
شاندێكی باڵایی وه‌زاره‌تی كشت‌وكال به‌سه‌رۆكایه‌تی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری
كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی جوتیاران سه‌ردانی
به‌غدادیانكرد، شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق كۆبونه‌وه
و تێیدا تاوتوێی چه‌ند پرسێك كرا.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌تا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقیانكرد و
له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی كۆبونه‌وه و باسیان له كێشه و پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانكرد.
شانده‌كه ڕونكردنه‌وه‌ی
ته‌واویاندا له‌باره‌ی كێشه‌كانی جوتیاران له هه‌رێمی كوردستان و شایسته داراییه‌كانیان.
لای خۆیه‌وه بێگه‌رد
تاڵه‌بانی وه‌زری كشتوكاڵی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌به‌رپرسانیان وتوه كه پێویسته
پارەی گه‌نمی جوتیاران به‌تەواوی بنێرن، به‌وشێوه‌یه‌یی كه‌پێشتر ته‌رخانكراوه به‌نرخی
پاڵپشتیكراو، نه‌ك نرخی بازاڕی چونكه نیوه‌ی زیاتری نرخه‌كه جیاوازی هه‌یه.
وتیشی، به‌رپرسانی
به‌غداد له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا به‌ڵێنیان پێداوین كه نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران
بنێرن.
شانده‌كه له په‌رله‌مانی عێراق چی وت؟
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
كشتوكاڵ دواتریش سه‌ردانی په‌رله‌مانی عێراقیان كرد و له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان
و لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه و تاوتوێی پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌جوتیاران
كرا و داواكراوه كه كێشه‌كانی جوتیاران تێكه‌ڵ به كێشه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و
به‌غداد نه‌كرێت.
هاوكات له كۆبونه‌وه‌كه‌دا
بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچونی كێشه‌كانی جوتیاران له نێوان هه‌رێم و به‌غداد
دروستبكرێت.
كۆبونه‌وه‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم و به‌غداد
شانده‌كه له‌گه‌ڵ
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق كۆبونه‌وه و گفتوگۆیان له باره‌ی بابه‌تی پاره‌ی بنه‌تۆ
و پێداویستیه‌كانی جوتیاران كردوه و ڕیككه‌وتنێك بۆ كاركردنی هاوبه‌ش له نێوان
هه‌ردولادا واژۆكراوه.
لای خۆیانه‌وه
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق گله‌یی ئه‌وه‌یان له شانده‌كه‌ی هه‌رێم
كردوه كه ده‌روازه‌سنوریه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كۆنترۆڵنه‌كراون و گرنگی به‌به‌رهه‌می
ناوخۆ نه‌دراوه، بڕیاریشدراوه گرنگی به‌به‌رهه‌مه ناوخۆیه‌كان بدرێت و بازاڕێكی
هاوبه‌ش بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كشتوكاڵیه‌كان لە نێوان هەرێم و بەغداد دروستبكرێت،
وابڕیاره شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی
كوردستان بكه‌ن.
یه‌كێكیتر له‌و
بابه‌تانه‌ی كه شانده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غداد تاوتوێكردووه،
موچه‌ی كارمه‌ندانی به‌نداوه‌كان بوه كه‌سه‌ر به‌حكومه‌تی عێراقن و موچه‌كانیان
دواكه‌وتوه، به‌ڵێنیان له به‌رپرسان وه‌رگرتوه كه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ربكه‌ن.
گوژمه‌ی یه‌كه‌می شایسته دارایه‌كان گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان
شایسته‌ی دارایی
جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌نمی ساڵی ڕابردوو گه‌یشتوه‌ته هه‌رێمی
كوردستان.
به‌پێی زانیاریه‌كانی
په‌یسه‌ر، بڕی پاره‌كه بۆ هه‌ولێر شه‌ش ملیار و 300 ملیۆن دینار، بۆ سلێمانی نۆ
ملیار و 400 ملیۆن دینار، بۆ دهۆكیش شه‌ش ملیار دیناره.
كۆی گشتیی ئه‌و
پاره‌یه‌ی قۆناغی پێنجه‌م كه بۆ هه‌رێمی كوردستان دێت، ده‌گاته 21 ملیار و 700
ملیۆن دینار.