02:23 - 15/01/2021
حكومه‌تی هه‌رێم نوێترین راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ وردبینی نه‌وت و گاز بڵاوكرده‌وه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوێترین راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت بۆ نه‌وت و گاز له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاوكرده‌وه.
ئامار و زانیارییه‌كانی راپۆرته‌كه له‌١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠.
حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردوه‌ته‌وه، راپۆرتی پشتڕاستکراوی تایبەت بە داتا و زانیاریی نوێ دەربارەی هەناردەكردن، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوت لە (١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠) لەلایەن ئەنجومەنی هەرێمی بۆ كاروباری نەوت و گاز لە هەرێمـی كوردستان لە پێگەی ڕەسمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە.
هه‌روه‌ها حكومه‌ت ده‌ڵێ: لە چوارچێوەی پڕۆژەی وردبینی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان و وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت لە بەرنامەی کاری ئەنجومەنی وەزیران، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن بۆ ئاشکراکردنی زانیاری سەربار دەکات بۆ پەرەپێدانی شەفافییەت لە بواری کەرتی نەوت و گاز. بەمجۆرە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧ەوە بە بەردەوامی راپۆرتەکانی وردبینیکردنی کەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان پشتڕاستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (دیلۆیت)ەوە بۆ رای گشتی بڵاو دەکاتەوە. وە لە ساڵی (٢٠١٩)ەشەوە داتا و زانیاری پێشکەش کردووە دەربارەی ڕەسیدی پێشەکیدراو بە هەرێمی کوردستان کە قەرزاری کڕیارەکانی نەوتە. لە ساڵی ٢٠٢٠دا ئاشکراکردنی زانیارییەکان فراوان کران و هاوتاکردنی داتاکانی نێوان بەرهەمهێنان و هەناردەکان و بەکاربردنی ناوخۆشی گرتەوە.
لە خوارەوە دەتوانن دەقی راپۆرتی دیلۆیت بە ئیمزاكراوی بە فۆرمی (PDF) داتاکانی پشتڕاستكراوی نەوتی خاوی هه‌رێمی كوردستان بۆ (١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٠ تا ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠) بە دەستبخەن.
لە چوارچێوەی راپۆرتی دیلۆیت، پرسیار و وه‌ڵامه‌كانی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌رێم بە هەر سێ زمانی كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە كه بۆ روونكردنەوەی پێویست و تێگەیشتنی باشتر لە بڕگە جیاوازەکانی راپۆرتی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت خراوه‌ته‌ڕوو.
بۆ دەستخستنی زانیارییەكان و بینینی ڕأپۆرتەكە بە زمانی ئینگلیزیی كلیك لێرە بكە: