02:43 - 09/01/2019
هه‌ڵوێستی پارتی له‌سه‌ر كاندیدبوونی حاكم رزگار چییه؟
دوای ئه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حاكم رزگار محه‌مه‌د ئه‌مینی به‌ربژێر كرد بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد، سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، لاریان نیه له كاندیدبوونی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاند: پارتی كێشەی لەگەڵ كاندیدكردنی رزگارمحەمەد ئەمین بۆ وەزیری دادی عێراق نیە.
له‌ماوه‌ی رابردوودا ململانێیه‌كی توند له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد هه‌بووه، پێشتر بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد عادل عه‌بدولمه‌هدی دارا نوره‌دینی وه‌ك به‌ربژێری سه‌ربه‌خۆ كاندید كردبوو، به‌ڵام یه‌كێتی له‌ڕێی هه‌وڵه‌كانییه‌وه نه‌یهێشت متمانه‌ی په‌رله‌مان په‌رله‌مانتاران به‌ده‌سبهێنێت.
رۆژی 7ی ئه‌م مانگه به‌پێی نوسراوێكی فه‌رمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حاكم رزگاری وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشانكرد.
سه‌رچاوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی هه‌روه‌ها گوتی: پارتی پێی وایه حاكم رزگار كاندیدی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌نه و كه‌متر مۆركی حیزبی پێوه دیاره، بۆیه پێده‌چێت وه‌ك كوردێك فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پشتیوانی بكات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داد.
پێشتر یەكێتی نیشتمانی كوردستان خالید شوانی ئەندامی سەركردایەتی حزبەكەی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد كاندید كرد، بەڵام عادل عەبدولمەهدی رەتیكردەوە.
ململانێكانی یه‌كێتی و پارتی تائێستاش له‌سه‌ر ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌رده‌وامی هه‌یه و یه‌كێتی به مافی خۆی ده‌زانێت ئه‌و وه‌زاره‌ته وه‌ربگرێت و هه‌رچی بیروڕای پارتیشه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتی به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌ركه‌وته‌ی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنی وه‌رگرتووه و نابێ وه‌زاره‌تی داد بۆ ئه‌و حیزبه بێت.