11:12 - 09/01/2019
بۆ دانانه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان كێ گلۆپی سه‌وزی بۆ یه‌كێتی هه‌ڵكرد؟
شه‌وی رابردوو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاڵای له‌سه‌ر باره‌گاكانی هه‌ڵكرد، هه‌رچه‌نده وه‌ك به‌رپرسانی یه‌كێتی ده‌ڵێن له چوارچێوه‌ی یاسا و به پشتیوانی حكومه‌تی عێراق ئاڵاكه‌یان هه‌ڵكردووه، به‌ڵام به پێێ زانیارییه‌كان به ئۆكه‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا یه‌كێتی ئاڵاكه‌ی هه‌ڵكردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه دراوه به په‌یسه‌رپرێس، یه‌كێتی به ئۆكه‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناو شاری كه‌ركوك ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان هه‌ڵكردووه، نه‌ك به پشتیوانی ئه‌مریكا.
زانیارییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئۆكه‌یی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان ته‌نها بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان نیه به‌ڵكو بۆ ته‌واوی هێزه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركوكه و ده‌توانن له‌مڕۆوه ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان هەڵبكه‌ن.
له باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانیان، پێشتر عه‌لی قه‌ڵایی كارگێری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به په‌یسه‌رپرێسی راگه‌یاندبوو: له‌لایه‌ن دژه تیرۆری عێراقه‌وه، كه دۆسییه‌ی ئه‌منی ئه‌م شاره‌یان له‌ده‌سته، ئاگاداركراوینه‌ته‌وه كه ده‌توانین ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانمان هه‌ڵبكه‌ین.
ئه‌و كارگێر مه‌ڵبه‌نده‌ی یه‌كێتی له كه‌ركوك هه‌روه‌ها گوتبووی: حكومه‌تی عێراق پاڵپشتی ئه‌و كاره‌ی كردوین و دژایه‌تی خۆی بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵا له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له‌سه‌ر باره‌گاكان ده‌رنابڕێت.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك، سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك، بۆ په‌یسه‌ر گوتبووی: "ئه‌و بڕیاره له به‌غداوه بووه‌و هیچ هێزێكی عێراقی له كه‌ركوك وه‌ك جاران چاودێری ناخاته سه‌ر باره‌گاكان، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك".