10:01 - 09/01/2019
یەكێتی پلانی دووەمی بۆ ناوچە جێ ناكۆكەكان جێبەجێ دەكات
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، پلانی دووەمی دەربارەی ناوچە جێ ناكۆكەكان جێبەجێ دەكات، پلانی دووهمی ئهو حیزبهش رێككەوتنە لەگەڵ عەرەب و توركمانەكان بە ئاگاداری بەغداد.
بەپێی ئەو زانیاریانەی پەیسەرپرێس لەسەرچاوەیەكی ئاگادارەوە دەستی كەوتووە یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پرۆژەیەكی دەربارەی ناوچە جێ ناكۆكەكان ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد، پلانهكهش ئهوهبووپارێزگاری كەركوك بدرێتە یەكێتی و تەواوی پۆستەكانی تر لە پشكی كورد لە ناوچە جێ ناكۆكەكان بەشێوەی 50 بە 50 لەنێوان لهنێوان پارتی و یهكێتی دابهش بكەن.
یەكێتی لەپرۆژەكەیدا راشیگەیاندبوو، كە ئەگەر پارتی نەیەتەپێشەوە بۆ چارەسەری كێشەی ئەو ناوچانە، ئەوە یەكێتی بەئەركی سەرشانی خۆی دەزانێت بە رێككەوتن لەگەڵ توركمان و عەرەبەكان هەوڵی چارەسەری كێشەی ئەو ناوچانە بدات .
بهپێی زانیارییهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشنیارەكەی یهكێتی نیشتیمانی رەتكردەوە، لەئێستادا یەكێتی كار بۆ جێبەجێكردنی پلانی دووەمی دەكات كە رێككەوتنە لەگەڵ عەرەب و توركمانەكان بە ئاگاداری بەغداد.
سەرچاوەكەی پەیسەرپرێس راشیگەیاند: لەقەزای خورماتوو یەكێتی رێككەوتنێكی كردووە و بەپێی رێككەوتنەكەش پۆستەكانی ( سەرۆكی شارەوانی و بەرێوبەری پۆلیس و بەرێوەبەری پەروەردە و بەرێوەبەری فەرمانگەی ڤێتێرنهری) وەردەگرێت و تەواوی پۆستەكانی تری قەزاكەش دەدرێتە عەرەب و توركمان.
سەبارەت بەشاری كەركوكیش سەرچاوەكە دەڵێت، یەكێتی لەگەڵ عەرەب و توركمان ههوڵی لێكتێگهیشتن دهدات، بۆ چارەسەری كێشەی كەركوك، بۆ ئەم مەبەستەش بڕیارە لەسەرەتادا رێبوارتاڵەبانی دووربخرێتەوە و كاندیدێكی یەكێتی بەشێوەیەكی كاتی( تا توركمانەكان لەسەر كاندیدێك رێك دەكەون ) پۆستی سەرۆكی ئەنجومەن وەربگرێت و دواتریش پارێزگارێك لەلایەن ئەنجومەنەوە بۆ شارەكە هەڵبژێردرێت، پاشانیش تەواوی پۆستەكانی تر لەناوخۆیاندا دابەشدەكەن.