کوردستان

09:00 - 08/01/2019

له‌ناو باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی باڵه‌كانی یه‌كێتی ده‌بێته‌ شه‌ڕیان‌

پەیسەر

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ باڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رانه‌گه‌یاندراو و له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ‌ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵه‌ و شه‌ڕیان.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری یه‌كێتییه‌وه‌ ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌تووه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ بۆ گفتوگۆكردن بووه‌ له‌سه‌ر ناوه‌كان و پێكهێنانی ئه‌و وه‌فده‌ی سه‌ردانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكات، ناكۆكییه‌كان قوڵبوونه‌ته‌وه‌ و نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن.

ئه‌مڕۆ په‌یسه‌رپرێس بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌نجامنه‌دانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی، لابردنی دوو ناوی ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكار یه‌كێتی بووه‌ له‌سه‌ر خواستی پارتی، به‌ڵام ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ راگه‌یاندووه‌ هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان له‌ وه‌فدی دانوستانكار لابراوه‌.

به‌ پێێ زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕه‌كه‌ له‌  نێوان دوو باڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌ یه‌كێكیان ماڵی مام جه‌لال رابه‌رایه‌تی ده‌كات، له‌گه‌ڵ باڵی به‌رامبه‌ر كه‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ رابه‌رایه‌تی دروستبووه‌.

زانیارییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، پارتی ئاماده‌ نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی كه‌ به‌ "خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر"ناویان ده‌هێنێت، كۆببێته‌وه‌  و ناشیه‌وێت له‌گه‌ڵیان دابنیشێت، به‌ڵام به‌شێك له‌ یه‌كێتییه‌كان به‌تایبه‌ت باڵی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی نایانه‌وێت ئه‌م مه‌رجه‌ی پارتی قه‌بوڵ بكه‌ن و ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان، له‌ ده‌مه‌قاڵه‌ و شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه‌ گه‌ر یه‌كێتی  به‌ مه‌رجه‌كانی پارتی رازیبێت، ئه‌وا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی دژی كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له‌ ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی سلێمانی پێكده‌هێنێت و دوو ئیداره‌یی راده‌گه‌یه‌نێت و نایانه‌وێت بچێته‌ ژێر فشاره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌.