02:05 - 18/12/2020
ورده‌كانی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر عه‌ین عیسا
بەرپرسێكی هێزەكانی سوریای دیموكرات، باس لەوەدەكات هێزەكانی سەر بە توركیا، خاڵە چاودێرییەكانی شارۆچكەی عەین عیسایان كردووەتە ئامانج. لە ئاكامی هێرشەكەش یەكێك لە سەربازەكانی سوپای سوریاش بریندار بووە.
عەزیز خەربیسان یەكێكە لە فەرماندەكانی سوپای سوریای دیموكرات، لەبارەی شەڕەكەوە زانیاری بۆ ئاژانسی هاوار نیوز ئاشكرا كرد.
هێزەكانی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی به چه‌كی قورس و فرۆكه‌ی جه‌نگی لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیان، هێرشیان كردووەتە سەر گوندەكانی دەوروبەری عەین عیسا
عەزیز خەربیسان، رایدەگەیەنێت: تا ئێستا شەڕ لە نێوان هێزەكانمان و هێزەكانی سوپای توركیا بەردەوامە.
دەشڵێ: هێزەكانی سوپای توركیا و هاوپەیمانەكانی به چه‌كی قورس و فرۆكه‌ی جه‌نگی لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیان، هێرشیان كردووەتە سەر گوندەكانی دەوروبەری عەین عیسا و رێگای بازرگانی M4.
خه‌ربیسان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی توركیا، له كاتژمێر 4:30به‌ره‌به‌یانی هێرشه‌كانیان له گوندی جه‌هابا ده‌ستپێكرد كه 5 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاری عه‌ین عیساوه دووره.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: هێزه‌كانمان هه‌وڵی داگیركردنی ئه‌و گونده‌یان شكست پێهێنا و هێرشه‌كه‌یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه. پاشان له كاتژمێر 7ی به‌یانی جارێكی تر ئه‌و هێزانه هێزانه هێرشیان كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره بۆ سه‌ر رێگای بازرگانی M4 و شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
هێرشه‌كان ده‌وروبه‌ری عه‌ین عیسا و رێگای ئێم فۆڕی بازرگانی گرتوه‌ته‌وه
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات باس له دۆخی هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه هێرشكراوه‌ته سه‌ریان و له‌وباره‌وه ده‌ڵێ: به هۆی هێرشه‌كانه‌وه ژیانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری عه‌ین عیسا و به‌شێك له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌كه له مه‌ترسیدایه.
خه‌ربیسان باس له‌وه‌شده‌كات هێرشه‌كان، ئه‌و خاڵه چاودێریانه‌ی گرتوه‌ته‌وه كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سوپای سوریا به‌ڕێوه‌ده‌برێن و له كاتی هێرشه‌كانیشدا سه‌ربازێكی سوپای سوریا له رۆژهه‌ڵاتی سایلۆكانی عه‌ین عیسا برینداربووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات كه سه‌رباری هێرشه‌كه بۆسه‌ر به‌شێكی سوپای سوریا، تا ئێستا سوپای سوریا‌و روسیاش به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی بێده‌نگن.
سوپای رووسیا و سوریا بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه
ئه‌و به‌رپرسه له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بۆ پێگه‌ی هاوار نیوز، ده‌ڵێ: هێرشه ئاسمانی و زه‌وییه‌كانی سوپای توركیا، ئه‌و ناوچانه‌ی گرتوه‌ته‌وه كه به‌شێكی زۆری هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی تیایدا نیشته‌جێن و ژیانیان كه‌وته‌وه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وه‌ش به به‌رچاوی هێزه‌كانی رووسیاوه ئه‌نجامدراوه، كه پێشتر گره‌نتی ئاگربه‌ستی كردبوو.
ده‌شڵێ: دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی تر فڕۆكه‌كانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان كرد. تا ئێستاش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌وه‌ن و ئێمه‌ش به‌رده‌وامین له به‌رگریكردن له ناوچه‌كه و هه‌موو هێرشه‌كانمان تێكشاندووه.