12:07 - 06/12/2020
پەیسەر ناوەرۆك و بڕیارەكانی كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئاشكرادەكات
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبۆوە و بەپێی زانیاریەكانی پەیسەرپرێس لە كۆبوونەوەكەدا ژەند بڕیارێك دراون پەیوەست بە دۆخی سیاسی هەرێم و رەوشی رێكخراوەیی و ئەنجامدانی كۆنفرانسی نیشتمانی كە وەك كۆنگرە وایە بۆ ئەو بزوتنەوەیە.
بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانیدا بەشێكی زۆری ئەندامانی جڤات رەخنەیان لە ئەدای حكومەت و گوزەرانی خراپی هاوڵاتیان هەبووە لە هەرێمی كوردستان و داوایان كردووە بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێست وەربگرێت بەرامبەر بەردەوامی قاچاخی و نارۆشنی داهات و قەیرانەكانی هەرێمی كوردستان.
هاوكات بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە پەیوەست بووە بە پەیوەندی سیاسی گۆڕان و لایەنەكانی دیكە لەلایەك و هێزەكانی پێكهێنەری حكومەت لەلایەكی دیكە.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریداوە بە دروستكردنی چەند لیژنەیەك و دەستنیشانكردن و هەڵبژاردنی سەرۆكی لیژنەكان بە ئامانجی هەنگاونان و ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنەكان و دواتر ئەنجامدانی كۆنفرانسی نیشتمانی.
هەربەپێی زانیارییەكانی پەیسەر لیژنەكان بریتین لە لیژنەكانی (میدیا، كارگێڕی و دارایی و لۆجستی، هەڵبژاردن، رێكخستن، یاسایی، دەستور، دروشم و لۆگۆ، هەڵسەنگاندنی جڤاتی نیشتمانی، هەڵسەنگاندنی دامەزراوەكانی نوێنەرایەتی كە مەبەست لێیان پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكانە).