01:11 - 14/11/2020
پەیسەر ئامانجی كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئاشكرا دەكات
بڕیار
وایە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی هاوسەرۆكانی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی ئەو
حیزبە كۆببێتەوە و كۆبوونەوەكەش چەند تەوەرێك لە خۆ دەگرێت.
سەرچاوەیەك
لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە پەیسەری راگەیاند: مەكتەبی سیاسی یەكێتی
لە شاری سلێمانی، بەمەبەستی تاوتوێكردنی كۆبوونەوەی سبەینێی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم،
كە بڕیار وایە لەسەر ئاستی حكومی و فراكسیۆنەكەمان لە بەغدا بەشداری بكەین، كۆدەبێـتەوە.
ئەو
سەرچاوەیە هەروەها گوتی" لە كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی وەفدی یەكێتی بۆ بەشداریكردن
لەو كۆبوونەوەیە، قسەی لەسەر دەكرێـت ئەندامەكان دەستنیشان دەكرێت، ئەوەش بە
ئامانجی یەكخستی پەیامی وەفدەكە لەگەڵ نوێنەرانی یەكێـتی لە حكومەت و پەرلەمانی
كوردستان، لەسەر یاسای قەرز كە لە ئەنجومەنی نوێنەران تێپەڕێنرا".
بەشێكی
دیكەی ئامانجی كۆبوونەوەكە بە پێی زانیارییەكانی سەرچاوەكەی پەیسەر ئەوەیە،
رونكردنەوە و رێككەوتنە لەسەر پەیامی یەكێتی لە هاوسەرۆكەكانییەوە تا رای ئەندام و
نوێنەرانیان لە بەغدا، ئەوەش بە ئامانجی یەكخستنی گوتاری یەكێتی بۆ چۆنێتی مامەڵەكردن
و قسە كردن لەگەڵ كوتلە شیعەكان و یەكلاكردنەوەی هەڵوێستی یەكێـتی لە بەغدا.
بەهۆی
تێپەڕاندنی یاسای قەرز بە بێ كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دۆخێكی سیاسی و ئیداری
نوێ هاتوەتەوە كایەوە و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەیانەوێـت بگەنە خاڵێكی
هاوبەش بۆ مامەڵكردن لەگەڵ ئەو دۆخە نوێیەو تاوتوێكردنی لەگەڵ حكومەتی ناوەند و لایەنە سیاسییەكانی عێراق. بۆ ئەو مەبەستەش
سبەێنێ كۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێـت.