11:32 - 07/01/2019
به‌هۆی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه كێشه‌ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی قوڵتر ده‌بێته‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌بێته هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتووه، دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كۆده‌بێته‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نیگه‌رانی به‌رپرسانی یه‌كێتی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌و كێشانه‌شی له‌نێوان باڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و باڵی ماڵی تاڵه‌بانی هه‌بوون به‌هۆیه‌وه قوڵتر بوونه‌ته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ش دوای ئه‌وه هات مه‌سعود بارزانی داوای له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ده‌كات سه‌ردانی بكات و تاگفتوگۆ له‌سه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی بكه‌ن و ده‌رچه‌ك بۆ كێشه‌كان بدۆزنه‌وه، به‌ڵام باری ته‌ندورستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ رێگری ده‌كات له‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت بۆیه به ناچاری ده‌ربازی كوڕی ده‌نێرێت كۆبوونه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ بارزانی ئه‌نجام بدات.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌رباز و بارزانی نیگه‌رانی ماڵی تاڵەبانی لێكه‌وته‌وه، ئه‌وان هەم گومانیان لەكۆبونەوەكە هەیە و هەمیش نیگەرانن و پێیان وایە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ دەسەڵاتی ئەوەی نیە لەگەڵ بارزانی كۆببێتەوە و بڕیار لەسەر ئاسایكردنەوەی پەیوەندیەكانی یەكێتی و پارتی بدات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه له‌لای په‌یسه‌رپرێسن، له‌سه‌ر قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان كه هۆكاره‌كه‌ی گرێدراوه به‌و كۆبوونه‌وه‌وه، كۆسرەت رەسوڵ وه‌ڵامی باڵی ناڕازی ده‌داته‌وه و رایده‌گەیه‌نێت، دەرباز بەناوی یەكێتیەوە سەردانی پیرمامی نەكردووە، به‌ڵكو به‌ده‌مه‌وچوونی داوای بارزانی بووه بۆ كۆبوونه‌وه‌كه و دۆخی ته‌ندروستیم رێگه‌ی پێنه‌داوه ئه‌نجامی بده‌م.